کامەران ساختمانگەر، چالاکیی کرێکاری شاری سنە، بە سێ مانگ و سی ملیۆن تمەن سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کامەران ساختمانگەر، چالاکیی کرێکاری شاری سنە، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە تۆمەتی «چالاکیی بانگەشەیی دژی ڕژیم» بە سێ مانگ زیندانیی تەعزیری و کەفالەتی سی ملیۆن تمەن سزادرا. ئەم بڕیارە ڕۆژی سێشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
بەیانی ڕۆژی دووشەمە نۆزدەی جۆزەردانی ١٤٠٤، دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی کامەران ساختمانگەر، چالاکیی کرێکاری شاری سنە، لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بەڕێوەچوو. لەم دانیشتنەدا، کامەران ساختمانگەر لە تۆمەتی «چالاکیی بانگەشەیی دژی ڕژیم» کە بەهۆی ڕاگەیەندراوی ناوبراو دژی دەرچوون و جێبەجێکرانی سزاکانی لەسێدارەدان بوو، بەرگری لەخۆی کرد.
پێشتریش، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، دانیشتنی لێکۆڵەری کامەران ساختمانگەر لە لقی دووی لێکۆڵەری دادگای گشتی و شۆڕشی شاری سنە بەڕێوەچووبوو. لەم دانیشتنەدا، ناوبراو لە تۆمەتەکانی وەکو «گردبوونەوە و پشتیوانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی»، «سووکایەتی بە ڕێبەری» و «چالاکیی بانگەشەیی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی» بەرگری لەخۆی کرد. لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا، تۆمەتبارکرانی دۆسیەی ناوبراو بە تۆمەتی «چالاکیی بانگەشەیی دژی ڕژیم» دەرچووە و بۆ دادگا نێردرابوو.
هەروەها دادگا لە تۆمەتەکانی «گردبوونەوە و پشتیوانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی» و «سووکایەتی بە ڕێبەری» بۆ ئەم چالاکەی کرێکاری دەرچووە.
ئەم چالاکەی کرێکاری لە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە کەفالەت لە زیندانی شاری سنە ئازادکرا. دەستگیرکرانی کامەران ساختمانگەر لە حەڤدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم ئەنجامدرابوو.
کامەران ساختمانگەر لە ناوەڕاستی بەفرانباری ١٤٠٣، لە لقی ١٠٩ی دادگای دووی شاری سنە بە تۆمەتی “بوختان و ناوزڕاندن” بەرگری لەخۆی کردبوو. ناوبراو لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا بە کەفالەت ئازادکرا.
کامەران ساختمانگەر، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی سنفی و کرێکاریی خۆیەوە دەستگیرکرا و سزادراوە.