مەریوان؛ ئازادی زانا پەروانە بە دانانی بارمتە 

زانا پەروانە، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، دوای دوو مانگ و نیو دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، زانا پەروانە، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، پاش دوو مانگ و نیو لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، لە زیندان ئازاد کرا. بەپێ ئەم ڕاپۆرتە، زانا پەروانه له ماوەی دەسبەسەرکردنیدا لە چاوکەوتن به پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی مەحروم کراوە .

زانا پەروانە لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەغەدە; بەردەوامی دەستبەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی حوسێن مەحمودپوور لە زیندان

د نوامبر 6 , 2023
حوسێن مەحموودپوور، هاووڵاتی گوندی “گەرگول سەفلی”، سەربە شاری پیرانشار، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستاش لە زیندانی نەغەدە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، حوسێن مەحموودپوور، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “گەرگول سەفلی”، لە شاری پیرانشار، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستاش دەستبەسەرە […]

You May Like