بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

“مێهدی شەریفی” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵ-بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا کۆلبەرێک برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “مێهدی شەریفی”، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەقزە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری بانە گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

خاوێنکردنەوەی سرووشت لە لایەن ژینگەدۆستانی کامێران

پ مارس 21 , 2024
کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگە لە کامێران هەستان بە خاوێنکردنەوەی چەند دەڤەرێکی گەشتیاری ئەم شارە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گروپێک لە ژینگەدۆستان و چالاکانی ژینگە لە شاری کامێران هەستان بە خاوێنکردنەوە و کۆکردنەوەی پاشماوەی خاشاکی دەڤەری «زەمانگرێوە».ئەم گرووپە بە شێوەی خۆبەخشانە دەستیان کرد بە دانانی تابلۆی بەخێرهاتن […]

You May Like