“سۆما پورمحەمەدی” لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە لەلایەن دادگەی ئینقلابی ئەم شارە بە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی کرماشان مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سۆما پورمحەمەدی لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی نوژین بە زیندان و دوورخستنەوە مەحکووم کرا. بەپێی ئەو حوکمەی کە […]

ڕۆژی هەینی ٣١ خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە سنووری بانە، هێزەکانی حرس الحدود دەستیان بە دەستبەسەرکردنی کۆڵبەران و کوشتاری ئەسپەکانیان کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی پاسەوانی سنووری حکوومەتی ناوەندی عێراق (حرس الحدود) لە هێڵی سنووری بانە دەستیان بە دەستبەسەرکردنی بەشێک لە کۆڵبەران کرد و لە هەمان کاتدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ ئەسپەکان و […]

هێرشی مەغۆل ئاسای گەشتی ئیرشاد و هێزە ئینتیزامی و لیباس شەخسییەکان بۆسەر ژنانی ئازادپۆش، کە لە ٢٥ی خاکەلێوەوە هاوکات لەگەڵ هێرشی موشەکی بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، هەروا بەردەوامە. لەو ڕووەوە کە ئەو هێرشە هاوکات بوو لەگەڵ ئاشکرابوونی بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە پێشگرتن بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکان، ئەم هێرشانە […]

لە سەرەتای ساڵ تا کۆتایی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لانیکەم ٤٩ کۆڵبەر و هەروەها ٤ منداڵی کۆڵبەر، کوژران و بریندارکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، داتاکانی کە لە ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ئەوە نیشان دەدات بە دەستپێکی ساڵی ١٤٠٣ بۆ کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان، تەواو بە توندوتیژی و کوشتاربووە و لەم ماوەیەدا (لە سەرەتای […]

وتەی ڕۆژ:شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا ئێستا ئیتر دوای چەند کاتژمێر نکۆڵیکردن و ناڕوونی و یارییە میدیاییەکانی هەردوولا، سەرەنجام ئەوە ڕوون بووەتەوە کە کاتژمێر پێنجی سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلیوە، ئیسرائیل بە چوار مووشەک لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە، لانیکەم بنکەیەکی ئاسمانی لە نزیک شاری ئیسفەهان کردووەتە […]

“حەسەن یوسفی ئازەر”، “ڕەسوڵ یوسفی ئازەر” و “موحسین ئەحمەدی ئەقدەم”، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکران. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییانە “موحسین ئەحمەدی ئەقدەم” تەمەن ٣٤ ساڵ کوڕی حەسەن، “ڕەسوڵ یوسفی ئازەر”، تەمەن ٢١ ساڵ […]

“مەحیەدین مەعروف نیا”، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئەو شارە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی١٤٠٣، “مەحیەدین مەعروف نیا”، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی پیرانشار ئازاد کرا.مەحیەدین مەعروف نیا، لە ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی١٤٠٣، لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە […]

کۆڵبەرێکی گەنجی کە خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردوو و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک لە “قاچی ڕاستی” بە سەختی […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەرپۆلی زەهاب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە چەکی ژ٣ تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە. ناسنامەی کۆڵبەرە […]

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لانیکەم شەش کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا شەش کۆڵبەر بریندار بوون. کە سێ کەسیان بە ناوی “مۆعین شەریفی” خەڵکی شاری جوانڕۆ، “محەممەد” خەڵکی شاری […]