حوکمی لەسێدارەدانی “توماج ساڵحی” هەڵوەشایەوە

ئەمیر ڕەیسیان پارێزەری “توماج ساڵحی” لە هەڵوەشانەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم گۆرانیبێژەی ڕاپی ناڕەزا لەلایەن دیوانی باڵای وڵات ڕایگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمیر ڕەیسیان پارێزەری “توماج ساڵحی” بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوەشانەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم گۆرانیبێژەی ڕاپی ناڕەزا ڕایگەیاند کە بەپێی حوکمی تێهەڵچوونەوەی لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات، بەڵگەنامەی ناوبراو بۆ پێداچوونەوەی دووبارە بۆ لقی ناوبراو نێردراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە ئەسفەهان، بۆ “توماج ساڵحی” هونەرمەندی زیندانی، حوکمی لەسێدارەدانی دەرکردبوو. ڕەیسیان، پارێزەری “توماج ساڵحی” ئەم حوکمەی بە ناڕەزایی یاسایی ناوبرد و ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت ناڕەزایەتی دەرببڕێت.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

پیرانشار؛ بانگهێشت و لێکۆڵینەوە لە باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە

ی ژوئن 23 , 2024
”حەسەن دەرئوفتادە و ماردین دەرئوفتادە”، باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە، لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، بۆ ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار بانگهێشتکران و لێکۆڵینەوە لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣، باوک و برای ”کۆمار دەرئوفتادە”، لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، بۆ ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار بانگهێشتکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بانگهێشتکرانی […]

You May Like