بڕیاری ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرفراوانکردنی لیستی ئەو کاڵایانەی کە لە ڕێگەی کۆڵبەری و دەریاوانییەوە هاوردە دەکرێن، لە ڕواڵەتدا لەژێر ناوی «ڕێکخستنی بازرگانیی سنووری» و «پشتیوانیکردن لە هەلی کاری سنوورنشینان» هاتووە. بەڵام هاوکاتبوونی ئەم بڕیارە لەگەڵ قەیرانی دابینکردنی کەرەستەی خاو، تێکچوونی ڕێڕەوە فەرمییەکانی بازرگانی، سنووردارکردنی هەناردەکردن و گواستنەوەی بەشێک […]

«موحەممەد موتەلبی» کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە دەشتی “وەزینە”ی شاری میراوا سەر بە شاری سەردەشت بەسەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە دەشتی وەزینەی سەردەشت، تەقەی راستەوخۆیان بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربووە. […]

ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی بەهۆی ڕەنووی بەفر لە ناوچەی سنووری میراوە لە شاری سەردەشت گیانیان لەدەستدا، بووە دوو کۆڵبەر. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی هەینی ٥ بەفرانباری ١٤٠٤، بەهۆی ڕووداوی ڕەنووی بەفر لە ناوچەکانی سنووری «میراوە» لە شاری سەردەشت، کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تووشی ڕووداوبوون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم ڕووداوەدا چوار کۆڵبەر لە بەفردا […]

بەهۆی ڕەنووی بەفر لە ناوچەکانی سنووری میراوە لە سەردەشت، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا، سێ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون و کۆڵبەرێک هێشتا وونبووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی هەینی ٥ بەفرانباری ١٤٠٤، بەهۆی ڕەنووی بەفر لە ناوچەکانی سنووری «میراوە» لە شاری سەردەشت، ژمارەیەک لە کۆڵبەران تووشی ڕووداوبوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕووداوەدا پێنج کۆڵبەر […]

بەختیار روزبە، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانیی تەتە لە سنووری هەورامان بەسەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی شەممە ٢٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی تەتە لە سنووری هەورامان تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بەختیار […]

محەممەد ڕەخشانی و عەبدوڵڵا ڕەخشانی دوو کۆڵبەری بەلوچ، لەلایەن هێزەکانی تاڵیبان لە ولسوالی کنگ لە ویلایەتی نیمروز لە ئەفغانستان، بەهۆی هەڵگرتنی چەندین گاڵۆنی سووتەمەنی بە تەقەی ڕاستەوخۆ تەقەی لێکرا و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە سەرچاوەکانی بەلوچستان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی تاڵیبان لە ولسوالی کنگ لە […]

مەعسوم ئەحمەدی و کوڕی مامی «جاندار ئەحمەدی»، خەڵکی ناوچەی سۆمای برادۆست لە ورمێ، بەهۆی ڕەنووی بەفر لە سنووری نێوان ئێران و تورکیە گیانییان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەممە ١٨ سەرماوەزی ١٤٠٤، دوو کۆڵبەری گەنج خەڵکی سۆمای برادۆست لە ورمێ بە ناوانی مەعسوم ئەحمەدی و جاندار ئەحمەدی بەهۆی ڕەنووی بەفر […]

حسێن دەوڵەتخوا، کۆڵبەری خەڵکی ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی تورکیە گیانی لەدەستدا. وەحید دەوڵەتخوا، برای تەمەن ١٧ ساڵ کە پێش ٨ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی کوژرابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە یازدەی سەرماوەزی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی تورکیە لە […]

بە هێرش و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بەستام لە سەقز بە ئاڕاستەی کۆڵبەران، کۆڵبەرێک برینداربوو، چوار ئەسپی کۆڵبەران کوژرا و دوو ئەسپیش برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی دووشەممە ١٠ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بەستام لە سەقز، تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران کراوە، بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی […]

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هەورامان برینداربووە و بۆ نەخۆشخانەی سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «ئەسەد» خەڵکی نەودشە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری «تەتە» لە هەورامان برینداربوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە، […]