قازی کاوانی، کاسبکاری خەڵکی سەردەشت کە چەند شەو لەمەوبەر لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکان بەسەختی بریندار ببوو، دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥، «قازی کاوانی» کاسبکاری خەڵکی گوندی «دۆڵەتوو» سەر بە شاری سەردەشت، بەهۆی […]
کۆڵبەر
نوێترین هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، باس لە دەرکەوتنی ئاسۆیەک دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. ئەوەی کە ئایا ئەم ڕێککەوتنە لە کۆتاییدا واژۆ دەکرێت یان نا، هێشتا ڕوون نییە و دەبێت چاوەڕوان بین. بەڵام جیا لە چارەنووسی ئەم دانوستانانە، ڕاستییەک لە ئێستاوە حاشانەهەڵگرە، ئەویش ئەوەیە کە […]
فاروق مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «شێخ سڵە» سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لەگەڵ تێپەڕبوونی دوو هەفتە دوای بریندارکردنی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە بازاڕچەی سنووریی شێخ سڵە، هێشتا بەهۆی قورسیی برینەکانی بەهۆی گوللەی جەنگی لە نەخۆشخانەی جوانڕۆ خەوێندراوە و پرۆسەی چارەسەری و نەشتەرگەرییەکانی بەردەوامە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی […]
چوار مانگ دوای دەستبەسەرکردنی موجتەبا حاجیان، گەنجی کوردی تەمەن ٢١ ساڵانی خەڵکی ئاودانان و دانیشتووی تاران، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، دۆخ و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و ئەم هاووڵاتییە لە دۆخێکی نادیاردا و بێبەش لە مافە سەرەتاییەکانی، لە دەستبەسەریدا ماوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ […]
فروزان نەوجەوان (ئیسلامی)، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و بەرپرسی ئەکادیمیای زمانی «نەوجەوان»، دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئەمنییەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا ڕەزامەندی لەسەر ئازادکردنی کاتیی ئەو نەدراوە و هێشتا لە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. بەپێی […]
ڕەسووڵ یادیار، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، دوای زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەرکردن لە ناوەندە ئەمنییەکاندا لە کاتێکدا کە ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە ئەشکەنجەی توندی جەستەیی، بێبەشکردن لە خزمەتگوزاریی پزیشکی، نەبوونی پارێزەر و بێبەشبوون لە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بڵاو ببووەوە، بە دانانی بارمتەیەکی سەنگینی شەش ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بەپێی […]
پەیوەندییە گرژ و مێژووییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کوبا سەرلەنوێ پێی ناوەتە قۆناغێکی قەیراناوییەوە. حکومەتی ئەمریکا بە گرتنەبەری کەمپەینی “گوشاری بێ ئەوپەڕ”، توندترین سزا و گەمارۆی نەوتیی بەسەر ئەم دوورگە بچووکەی دەریای کارائیبدا سەپاندووە. ئەم گوشارانە بوونەتە هۆی کەمبوونی ئێجگار زۆری سووتەمەنی و خۆراک و پچڕانی درێژخایەنی کارەبا لە […]
هەفتەی کۆتایی مانگی ئایاری ٢٠٢٦ هاوکاتە لەگەڵ سەد و پەنجا و پێنجەمین ساڵیادی شکستی کۆمۆنی پاریس، ڕووداوێکی کە تەنانەت دوای زیاتر لە سەدە و نیوێک، هێشتا لە یادەوەریی مێژوویی بزووتنەوەی کرێکاری و عەداڵەتخوازی جیهاندا بە زیندوویی ماوەتەوە. کۆمۆنی پاریس یەکەمین ئەزموونی گەورەی چینی کرێکار بوو بۆ گرتنەدەستی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتی سیاسی […]
بڕیاری ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرفراوانکردنی لیستی ئەو کاڵایانەی کە لە ڕێگەی کۆڵبەری و دەریاوانییەوە هاوردە دەکرێن، لە ڕواڵەتدا لەژێر ناوی «ڕێکخستنی بازرگانیی سنووری» و «پشتیوانیکردن لە هەلی کاری سنوورنشینان» هاتووە. بەڵام هاوکاتبوونی ئەم بڕیارە لەگەڵ قەیرانی دابینکردنی کەرەستەی خاو، تێکچوونی ڕێڕەوە فەرمییەکانی بازرگانی، سنووردارکردنی هەناردەکردن و گواستنەوەی بەشێک […]
ڕامین زەلە و کەریم مەعرووفپوور، دوو زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە کە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان و بەبێ مافی دوایین دیدار، لەسێدارە دران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی پێنجشەممە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٥، سزای سێدارەی ڕامین زەلە و کەریم مەعرووفپوور لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە بە […]
