ئەبولفەزڵ ڕۆستەمی و عیرفان مورادی دەنگی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی قەسری شیرین، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە هەرکامیان بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری سزادران. ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر لە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانی سەرانسەریی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەر کرابوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەبولفەزڵ ڕۆستەمی و عیرفان مورادی دەنگی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی […]
سنە
شەهریار محەمەدی بریمانلو، زۆرانبازی گەنجی کوردی کورمانجی خەڵکی بجنوورد کە لە خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرابوو، دوای دەرچوونی سزاکەی لە دادگای شۆڕش، لە قۆناغی پێداچوونەوەدا بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیریی سزادراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شەهریار محەمەدی بریمانلو، گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵەی کوردی کورمانج […]
لەگەڵ تێپەڕبوونی ٣٢ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی «سوبحان عەزیزی» و «ئومێد خورشیدی»، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، هێشتا هیچ زانیارییەک دەربارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستییان لەبەردەستدا نییە و ئەم دوو کەسە لە دۆخێکی نادیاردا دەژین.بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری هێرشیان کردووەتە سەر […]
ئاماژە سیاسی و مەیدانییەکان ئەوە دەردەخەن کە دانوستانەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی گەیشتووەتە بنبەست. ئەم بنبەستە دەرئەنجامی “ناڕوونی هەڵوێستەکان” یان “هەڵە تێگەیشتنە دیپلۆماسییەکان” نییە. بەپێچەوانەوە، هەڵوێستی فەرمیی هەردوولا ماوەیەکی زۆرە ڕوون و ئاشکرایە و هەر ئەم ڕوونکردنەوە و ناکۆکی بەرژەوەندییە، ئەگەری ڕێککەوتنی ئاستەنگ کردووە. ئەگەر بڕیار بێت ڕێککەوتنێک پێکبێت، تەنیا […]
یەکەم: ڕاپۆرتە مەیدانییەکان بیست ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتییە دژە حکوومەتییەکان لە ئێران تێدەپەڕێت و لە کاتێکدا کە پچڕانی ئینتەرنێتی سەرتاسەری هەروا بەردەوامە، هەندێک هەواڵی ناخ هەژێن سەبارەت بە سەرکوتی توندوتیژانەی ئەو ناڕەزایەتیانە بەدەست دەگات. ئەو ڕاپۆرتانەی لە کەناڵە جۆراوجۆرەکانەوە دەست دەکەون، تا ڕادەیەک ڕەهەندە بەربڵاوەکانی سەرکوت و کوشتاری سیستماتیکی خۆپیشاندەران […]
پاش تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی بنەماڵەیەکی یارسانی لە شاری کەرەند سرر بە شاری داڵاهۆ، بە ناوەکانی «سەید فەرشاد شەفیعی»، «سەیدە غەزل شەفیعی»، «ئیلهام مێهرابی» هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی زیندانیکرانیان لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، نزیک کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی، هێزەکانی ڕژیم […]
بردیا دەروێشی، هاوڵاتی خەڵکی گیەڵان لە پارێزگای کرماشان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە و تائێستا دۆخ و چارەنووسی ناوبراو نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەممە ١٧ بەفرانباری ١٤٠٤، بردیا دەروێشی لە ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری ئەم شارەدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بە سەرەڕۆیانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی […]
لە درێژەی کۆمەڵکوژی و سەرکوتی خوێناویی شاری مەلەکشاهی، محەمەدڕەزا کەرەمی، لاوی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندارببوو، دوای مانەوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٦ بەفرانباری ١٤٠٤، محەمەدڕەزا کەرەمی، بریندارێکی دیکەی کۆمەڵکوژی خەڵکی مەلەکشاهی، بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا. […]
هۆشیار شەعبانی، چالاکیی مەدەنی خەڵکی شاری بانە، بە کەفالەتی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە کاتی ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ ڕەزبەری ١٤٠٤، هۆشیار شەعبانی، چالاکیی مەدەنی و زیندانیی سیاسی پێشووی خەڵکی بانە، بە کەفالەتی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە کاتی و تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی […]
وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتی شاری ورمێ، پێش چوار ڕۆژ بە تاکڕەوانە دەستبەسەرکرا و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتی گوندی «دووکانا» لە ناوچەی مرگەوەڕی شاری ورمێ، ڕۆژی دووشەمە نۆی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی […]
