یوسف حاجی خۆش، سەلاح قازی، حسامەدین مەحموودی، محەممەد سوڵتان پوور، غەفور شێخ محەمەدی، جەعفەر ڕەسوڵی، حەسەن ڕەسوڵی، مەولوود روستا، هادی لاوە، ئاکۆ ئیبراهیمی، ئومید ڕەشید پاک، فەخرەدین مودەڕسی، سەلاح قازی و ئارمان ئیبراهیمی، ١٤ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆن کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر […]

منداڵێکی کار کە ٢ مانگ لە کۆما بوو، بەهۆی سەختی برینەکەی، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مانی سادقی، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی شاری سنە کە لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە کاتی دەستفرۆشی لە یەکێک لە شەقامەکانی شار بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ ڕۆشتبووە کۆما دوای ٢ مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی […]

ئەمڕۆ ئاغاکانی هێز و سامان، ئێمەیان خستۆتە دۆخێکەوە کە چەوسانەوە، تاڵان و توندوتیژی تاکە کەرەستەی حکومڕانی خۆیانە. مرۆڤ هیچ بوونێکی بە فەرمی ناسێنراوی نییە. ئەوەی لەم ڕێوڕەسمە کۆمەڵایەتییەدا بەدی دەکرێت، مردنی ژیانە.ئەندامانی چینی دەسەڵاتدار، بەرهەمی درۆیەکی بنەڕەتین کە پێی دەوترێ بەڵێنی کۆمەڵگەیەکی «یەکسان و ئازاد» و پڕۆسەی چەواشەکاری ئەم چەمکە […]

کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری و کرێکارانی کارگەکانی شاری پیشەسازی ژمارە ١ی سنە، ڕۆژی جیهانی کرێکاریان بەرز ڕاگرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری و کرێکارانی شاری سنە، بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی کرێکار هەستان لە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمێک لە یەکێک لە کارگەکانی شاری پیشەسازی ژمارە ١ی سنە.ئەم ڕێوڕەسمە بە خولەکێک بێدەنگی […]

بەرەبەیانی دووشەمە ١٠ گوڵانی ١٤٠٣، خالید ئەحمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاژێر ٣ بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ١٠ گوڵانی ١٤٠٣ هێرشیان کردە سەر ماڵی خالید ئەحمەدی و بەبێ بەڵگەی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەرکرد.دەستبەسەرکردنی ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لە کاتێکدایە […]

چالاکانی کرێکاری شاری بانە، بە دابەشکردنی پۆستەر و نووسینی ڕێکلامی، نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاریان بەرز ڕاگرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٩ گوڵانی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری بانە، بە بۆنەی نزیکبوونی یەکی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستیان بە دابەشکردنی پۆستەر و نووسین لە ئاستی شاردا کرد، بە تایبەت […]

دیار بەختیاری سەرا و مەتین سیاهی ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، بە زیندانی تەعزیری و ٦٠ زەربە لێدانی قامچی مەحکووم کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دیار بەختیاری سەرا و مەتین سیاهی، لەلایەن لقی ١٠١ دادگەی تاوانی ٢ بۆکان بە زیندانی تەعزیری و لێدانی قامچی تەعزیری مەحکووم […]

ڕۆژی دڵنیایی مشتومڕە کۆتا جەنگی ئێمە ئینتەرناسیۆناڵە ڕزگاری مرۆڤەکان کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! ئەمساڵ لە دۆخێکدا پێشوازی لە ڕۆژی جیهانی کرێکار دەکەین کە جیهان لە حکومڕانی سیستمی سەرمایە، شایەتی تاوانێکە کە نموونەکانی لە مێژوودا، ئەگەر نەڵێین بێوێنەیە، کەموێنە بووە. برسێتی ڕەها، سێبەری نەگبەتی خۆی بەسەر ملیۆنان مرۆڤ فراوان کردووە، بە شێوەیەک […]

شادمان بەنی بەشەر و ئەحمەد قەمەری، چالاکانی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵکرا. ئەم هاوڵاتیانە دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٦ گوڵانی ١٤٠٣، شادمان بەنی بەشەر و ئەحمەد قەمەری، چالاکانی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکران و دوای لێکۆڵینەوە ئازادکران. بەپێی ئەم […]

تۆفیق مەحمودی، تەیب چەتانی و ڕەفیق کەریمی، ٣چالاکی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا. ئەم هاوڵاتیانە دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٦ گوڵانی ١٤٠٣، تۆفیق مەحمودی، تەیب چەتانی و ڕەفیق کەریمی چالاکانی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کران و […]