عوسمان جەهانی فەر «شوانە»، یوسف قاڵ و ڕەحمان دانا، سێ هاوڵاتی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارەدا ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، عوسمان جەهانی فەر «شوانە»، یوسف قاڵ و ڕەحمان دانا ئازادکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی ئەم هاوڵاتییانە بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری مەهاباد ئەنجامدراوە.
ئەم هاوڵاتییانە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەیان لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری مەهاباد گواسترابوونەوە. دەستبەسەرکرانی عوسمان جەهانی فەر، یوسف قاڵ و ڕەحمان دانا لە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەبێ بڕیاری دادوەر و بە پشکنینی ماڵەکانیان ئەنجامدرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە بەردەست نییە.