کرماشان؛ دەستبەسەری جەواد عەزیزی، چالاکوانی مافی خانەنشینان

جەواد عەزیزی، هاووڵاتی خانەنشینی کرماشان کە چالاکوانی مافی خانەنشینانە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کرماشان دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، یەکشەمە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ جەواد عەزیزی، هاووڵاتی خانەنشینی کرماشان کە چالاکوانی مافی خانەنشینانە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کرماشان دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەری ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لە ماڵەکەیدا ئەنجامدراوە. هاوکات لەگەڵ دەستبەسەری ناوبراو، هێزەکان تەلەفونی ناوبراویان بردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ دەستبەسەری هاووڵاتیەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

ج سپتامبر 13 , 2024
زانیار ئەفسەری، هاووڵاتی گوندی نێ لە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ زانیار ئەفسەری، کوڕی ئەحمەد و هاووڵاتی ٣٣ ساڵان خەڵکی گوندی نێ لە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا […]

You May Like