سنە؛ هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ئەسعەد غەفوری، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەسعەد غەفوری، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە و لە ئەندامانی کەمپەینی ڕێگری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە ڕوون نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەلاسی باوەجانی؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک بە شێوەیەکی توندوتیژانە

ی ژانویه 19 , 2025
حامید ڕەزایی، هاوڵاتی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی پاش بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لەبارەی ڕووداوی کوژرانی دیوانی باڵای وڵات لە ڵاپەڕەی ئینستاگرامەکەی کە ئەدمینی بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ حامید ڕەزایی، هاوڵاتی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی بانی […]

You May Like