سەقز؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی بێهروز فەیزی

سەرەڕای تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی بێهروز فەیزی، هاوڵاتی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بێهروز فەیزی، هاوڵاتی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی شاری سنە گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتیە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. نەبوونی زانیاری لەبارەی ئەم هاوڵاتیەوە نیگەرانیەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتیەیان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە نادیارن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی جەبار ئەوێهەنگی بە دانانی بارمتە

د فوریه 3 , 2025
«جەبار ئەوێهەنگی» هاوڵاتی شاری سنە بە پێدانی بارمتە لە گرتووخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە پازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «جەبار ئەوێهەنگی» هاوڵاتی شاری سنە پاش ٢٢ ڕۆژ دەستبەسەرکران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە پێدانی بارمتە و تا کۆتایی دادگاییەکەی لە گرتووخانە ئازاد کرا. ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ «جەبار ئەوێهەنگی» […]

You May Like