سبەی سێشەممە یەکەمی مانگی ئوکتۆبر. رێکەوتی دەی مانگی رەزبەر رۆژی جیهانی بەساڵاچوانه؛ سەردەمی خانەنشینی و بەساڵاچوویی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا گەلێک دژوار و تاقەت پروکێنە. سەرچاوە ئامارییەکانی خودی ڕژیم باس لەوە دەکەن کە زیاتر لە یەک لەسەر سێی خانەنشینانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، مووچەکانیان هێندە کەمە کە تەنیا بەشی ١٠ ڕۆژ ژیانێکی مەمرە و مەژی دەکات. سەرۆکی ئەنجومەنی بەساڵاچووانی ئێران دەڵێت: پەنجا و پێنج لەسەدی بەساڵاچووان تەنانەت ئەو داهاتە کەمەشیان نییە. لە سیستان و بەلوچستان ٧٠ لەسەدی بەساڵاچووان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و نزیکەی ٨٨ لەسەدی دانیشتوانی گوندەکان بیمەی خانەنشینییان نییە. بەساڵاچووان دە لەسەدی کۆی گشتی دانیشتوانی ئێران پێکدەهێنن، واتە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس و تا دێت زیاتر دەبن. حکوومەتی ئیسلامی کە هیچ پلانێکی بۆ باشترکردنی ژیانی بەساڵاچووان و خانەنشینان نییە، بە کردەوە ئەرکی چاودێری و ئاگالێبوونی بەساڵاچووانی، خستووەتە سەر شانی منداڵ و کەسوکار و خێرخوازان و ئەو کەسانەی لە هەژاری و بێ مافیدا ڕەها کردووە. ئەو بەساڵاچووانەی کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە هەژاری و هەلومەرجێکی نامرۆڤانەدا ڕاگیراون، بە شێوەیەکی سروشتی بەهۆی لاوازی جەستەیی و دەروونێکی ماندوووەوە، بەردەوام لە مەترسی تووشبوون بە هەر جۆرە میکرۆب و ڤایرۆسێکدان. لە کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ژمارەی ئەو ژنە بەساڵاچووانەی کە لە بارودۆخێکی هاوشێوەدا گرفتارن زۆر زیاترە لە پیاوان، ئەوە لە کاتێکدایە کە زۆربەی هەرەزۆری ژنانی بەساڵاچوو تەنانەت لەو بڕە پووڵەش بێبەشن کە بۆ خانەنشینی بە پیاوان دەدرێت. شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ پیران، منداڵان و کەم ئەندامان لە هەر کۆمەڵگایەکدا یەکێک لە پێناسەکانی میزانی ئینسانی و دیموکراتیک بوونی ئەو سیستەمە سیاسیەیە و یەکێک لە گرنگرترین مافە ئینسانیەکانە لە هەر کۆمەڵگایەکدا. لەم بوارەدا حکومەتی ئیسلامی یەکێک لە کۆنەپەرستترین و گەندەڵترین سیستەمە سیاسیەکانی مەوجود لە دنیادایە.
ڕژیمی ئیسلامی ئامادە نییە هیچ بەرپرسیارێتییەک بەرامبەر بە بەساڵاچووە هەژارەکانی ئەم کۆمەڵگایە قبوڵ بکات. بە بڕینی بەشێکی کەم لەو هەزینە زۆر و زەوەندی کە لەپێناو میلیتاریزم و سەرکوتکردنی خەڵک و تیرۆر و دەستێوەردانی کۆنەپەرستانە لە دەرەوەی سنوورەکان خەرجی دەکرێت، دەتوانرێت ژیانێکی ئینسانی بۆ بەساڵاچووان لەم وڵاتەدا دابین بکرێت.
گرانی، هەڵاوسان، و دابەزینی نرخی دراوی ئێران لەلایەک و گرانی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتری هەموو کالاکان و سرویسی خزمەتگوزاری جێی پێداویستی خەڵک، بۆتە هۆی هەژاری و قورستربوونی بەڕێچوونی خانەنشینان و بەساڵاچووان. هێندێک لە مادە خۆراکیەکانی وەک ماسی لە سفرەی خانەنشینان لابراوە و خواردنی گۆشتیش زۆر کەم بۆتەوە. نرخی شیرەمەنی و هێلکە کە خۆراکی سەرەکی بەشی هەژاری کۆمەڵگایە بە ڕادەی لەسەداسەد بەرز بۆتەوە. خزمەتگوزاریەکانی وەک ئاو، بەرق، گاز، تەلەفون و ئینترنێت نزیکەی نیوەی مانگانەی بنەماڵەیەکی چوار کەسی دەبات. گەلێک لە خانەنشینەکان دوای ۴۰ ساڵ کار بۆ دابین کردنی پێذاویستیەکانی ژیانیان و بنەماڵەکانان ناچارن بەشوێن کارێکی تازەدا بگەڕێن و یان هەژاری و فەلاکەتی زیاتر تەحەمول بکەن. كاربه‌ده‌ستانی داماوی كۆماری ئیسلامی كه توانای به‌ڕێوه بردنی كۆمه‌ڵگایان نییه؛ له‌لایه‌ك و به كرده‌وه; باروودۆخێكیان پێكهێناوه تا خانه‌نشینكراوان به حقووقێكی مه‌مره و مه‌ژی؛ جه‌سته‌یان بخه‌نه به‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی تووندی خاوهنكاران و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م كرێكاره به‌ساڵاچووانه وه‌ك یه‌كێك له هۆیه‌كانی بێكاری لاوان بناسێنن. به‌ڵام لاوان به پشتیوانی له به‌ساڵاچووانی كرێكار و خه‌باتی خانه‌نشینكراوان؛ هه‌وڵیان داوه به‌ر به ته‌بلیغاتی بێ شه‌رمانه‌ی رژیم بگرن.
كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی دیكه‌ی خانه‌نشینكراوان گرانیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌رمان و خزمه‌تگوازریی پزیشكییه، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی گه‌وره و چكۆله‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌ره‌وڕوون. خانه‌نشینكراوان ئه‌گه‌ر شانسیان بێت و نه‌خۆشییه‌كی جیددی و پڕههزینهیان نه‌بێت ترس و نیگه‌رانییان كه‌متره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌زینه‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان له‌سه‌رێ بێت و له خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تیش بێبه‌ری بن، به‌داخه‌وه مه‌رگی پێشوه‌خت و یان هه‌ژاریی بێ‌سنوور چاوه‌ڕوانیان ده‌كات. روخاندنی ئه‌م رژیمه گه‌نده‌ڵ و كۆنهپهرهستهی كه ئه‌م هه‌ژاری و نه‌داریه‌ی به سه‌ر به‌ساڵاچوان و خانه‌نشینان دا سه‌پاندووە، وه‌ڵامی ملیۆنەها له دایكان و باوكان ئێمه‌یه كه دوای ته‌مه‌نێك له كار و ره‌نج شیاوی به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێكی باش و ئاسوده‌ن.