سەرەڕای تێپەڕینی ٣ ڕۆژ لە کاتی دەستگیرکردنی هارون سەلیمی، هاوڵاتی شاری سنە هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هارون سەلیمی، هاوڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی شیان لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هێزەکانی ڕژیم لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستگیرکردنی ناوبراو بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە شوێنی مانەوە، هۆکارەکانی دەستگیرکردنی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.