موراد عەبدوڵڵا عومری، نورەدین مەلاعەلیزادە و تۆفیق ئەمینی سێ هاوڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، موراد عەبدوڵڵا عومری، نورەدین مەلاعەلیزادە و تۆفیق ئەمینی، سێ هاوڵاتیی خەڵکی گوندی «هێ»ی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. به پێی ئەم ڕاپۆرته، هێزە ئەمنییەکان به بێ فەرمانی دادگا به شێوەیەکی توندوتیژانە ئەو سێ هاوڵاتییەیان دەستگیر کردووە. هێزە ئەمنییەکان ئەم سێ هاوڵاتییەیان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ گواستووەتەوە.
تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاوڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.