شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

کورۆش عەزیزی و هێدی شادیخاه، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەمدواییە لەم شارە بۆ ٣ کەس زیادی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، کورۆش عەزیزی، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. به پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاشان هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی گەڕان و پشکنینی ماڵەکەی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە.

بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣ هێدی شادیخاه، هاوڵاتیی خەڵکی ئاوایی “سینگان”ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەر لەم پێوەندەدا کۆڵبەرنیوز پێشتر هەواڵی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەکی دیکەی شاری شنۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەناوی ڕەحمان تابێش، بڵاو کردبۆوە.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتیانە کراون لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ دەستگیرکردنی ٤ هاوڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

د دسامبر 30 , 2024
لە بەردەوامی دەستبەسەرکردنە بەربڵاوەکانی ئەمدواییەدا، ڕەسووڵ پوورخزری، فایەق قادرزادە، فەردین نوری و فایەق ڕەشیدیان، ٤ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی سەقز، شنۆ و مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ فایەق قادرزادە، هاوڵاتی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی شاری […]

You May Like