بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونی چارەنووسی حەسەن ئەهار

بە تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی حەسەن ئەهار، هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە دووی بەفرانباری ١٤٠٣ حەسەن ئاهار، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بۆکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە. بە تێپەڕینی ١٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە هێشتا چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە دیار نییە. دۆخی نادیاری ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە. حەسەن ئاهار، هاوڵاتی تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی شاری بۆکانە خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

چارەسەری کێشەی کۆچکردن لە دەستی کەسانێکدا نییە کە خۆیان هۆکار و سەبەبکارین

د ژانویه 6 , 2025
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژە، لەژێر ناوی: کۆچی نوخبە زانستییەکان لە ئێرانی ئەمڕۆدا، ئاڵەنگاری و ڕێکارەکان، لە تاران دەستی پێکرد. کۆنفرانسەکە لەلایەن ئەکادیمی “ئەخلاق لە زانست و تەکنەلۆژیا”وە بەڕێوە چوو. بەشداربووان دوای کۆتایی کۆنفرانسەکە، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەیان بە بەشێک لە ئاڵەنگاریەکانی کۆچی نوخبە ئەکادیمییەکانی سەرچاوەگرتوو لە […]

You May Like