“ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی”، دوو گەنجی دانیشتووی شاری مهاباد بەدانانی بارمتە لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی ورمێ ئازادکران.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی، دوو گەنجی تەمەن ١٧ ساڵی دانیشتووی شاری مهاباد، بەدانانی بارمتە لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی ورمێ ئازادکران.
ئەم دوو گەنجە لە ١١ی بەفرانباردا پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد دەستبەسەرکران و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترابوونەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو گەنجە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی، هەردووکیان تەمەن ١٧ ساڵن و خەڵکی گوندی «سەهۆڵان»ی سەر بە شاری مهابادن.