“وەهاب خدریپوور”، لە ئەندامی بنەماڵەکانی دادخواز لە مهاباد، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مهاباد دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، وەهاب خدریپوور، هاوڵاتیی تەمەن ٣١ ساڵی خەڵکی شاری مهاباد و لە ئەندامی بنەماڵەکانی دادخواز پاش بانگهێشت و ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕۆژی یەکشەممە حەوتی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و ماڵەکەیان پشکنیووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەرردەستدا نییە.