شنۆ؛ یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکانی شۆڕش دەستبەسەرکرا

سلێمان قادرگڵوان، برای عەبدولسەلام قادرگڵوان لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە دووی پووشپەڕی ١٤٠٤، سلێمان قادرگڵوان برای عەبدولسەلام قادرگڵوان لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم ڕۆشتنە ناو هەژماری ئینستاگرامی ئەم هاووڵاتییە و پۆستی پشتگیری لە کۆماری ئیسلامی بڵاوکردەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

یەکشەمە هەژدەی پووشپەڕی ١٤٠٢، سلێمان قادرگڵوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری شنۆ گواسترابوویەوە.

عەبدولسەلام قادرگڵوان، لە چواری ڕەزبەری ١٤٠١، لە ناڕەزایەتییەکانی سی خەرمانان لە شاری شنۆ بە سەختی برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا

چ ژوئن 25 , 2025
ئەیوب داربرزین، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەیوب داربرزین، هاووڵاتی تەمەن ٣٥ ساڵ و ڕاهێنەری لەشجوانی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم […]

You May Like