ئێران؛ داکۆکیکاری زیندانیکراوی مافی کرێکاران، لە چاودێری پزیشکی پێویست بێبەشە

حکومەتی ئێران درێژە بە سیاسەتی خۆی دەدات لە ڕەتکردنەوەی چاودێری پزیشکی پێویست بۆ داکۆکیکاری زیندانیکراوی مافی کرێکاران.

عوسمان ئیسماعیلی تەمەن ٦٣ ساڵ، بەهۆی پشتیوانیی لە مافی کرێکاران، چەندین جار دەستبەسەر و زیندانی کراوە. لەم دواییانەشدا لە مانگی ڕێبەندانی ٢٠٢٣، بە ١٦ مانگ زیندانی دەستبەسەرکرا دوای بەشداریکردنی لە پرسەی ژینا ئەمینی، ئەو کچە گەنجەی لە مانگی خەرمانانی ٢٠٢٢ لە دەستبەسەرکردنی پۆلیسدا گیانی لەدەستدا، مردنی ئەمینی ناڕەزایی سەرتاسەری «ژن ژیان ئازادی» لێکەوتەوە.

ناوبراو تووشی نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکان و نەخۆشییە سەختەکانی دیکە بووە کە بەهۆی زیندانیکردنی بۆ ماوەیەکی زۆرەوە خراپتر دەبن و ئێستا هەڕەشەی ئیفلیجی و لەدەستدانی قاچەکانی لەسەرە بەهۆی فتقی دیسکەکانی بڕبڕەی پشتی.

بەرپرسانی زیندانەکە بە تەواوی ئاگاداری بارودۆخەکەین بەڵام چارەسەریان ڕەتکردووەتەوە.

ڕێکخراوی (IUF) داوای لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار کردووە دەستوەردان لە حکومەتی ئێران بکات بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئیسماعیلی بدات کە بەپەلە چاودێری پزیشکی پێویست وەربگرێت و هەروەها لە زیندان ئازاد بکرێت.

سو لۆنگلی، سکرتێری گشتی IUF ڕایگەیاند: “IUF بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن لە عوسمان ئیسماعیلی تاوەکو چاودێری تەندروستی پێویست وەربگرێت.”

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

چ آوریل 24 , 2024
لەسەروبەندی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارداین. چینی کرێکاری ئێران لە هەلومەرجێکدا بەرەوپیری یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکار دەچێت کە ڕژیمی دەسەڵاتداری ئێران لە لوتکەی شپرزەیی ئابووری و لە داوی قەیرانە چارەهەڵنەگرەکانیدا گرفتار بووە. لەم نێوەندەدا قەیران و شپرزەیی ئابووری ڕژیم، پتر لە هەمووان لەسەر شانی چینی کرێکاری ئێران قورسایی دەکات. […]

You May Like