بانە: لێدانی کۆڵبەرێکی گەنج لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی گەنج بە لێدانی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو هەینی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دوای دەست گرتن بەسەر کۆڵەکەیدا، بە قۆناخە تفەنگ لە کۆڵبەرێکی گەنجیان دا و دەست و دەموچاوی ئەم کۆڵبەرەیان بریندار کردووە.
بە پێی هەواڵەکە، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «کاوان ڕۆستەمی» ٢٤ ساڵە و خەڵکی کامێرانە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تیرۆری پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زڕگوێزەڵە

ش مارس 16 , 2024
پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامیەوە لە زڕگوێز تیرۆر کرا و گیانیبەختکرد. بەپێی زانیاری کۆڵبەرنیوز، شەمە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، «شۆعەیب زارێعی» خەڵکی گوندی تەختە سەر بە ژاوەرۆی سنە، چالاکی سیاسی و پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە پلانێکدا، بە تەقەی بەکرێگیراوێکی کۆماری ئیسلامی تیرۆر […]

You May Like