ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵە”ی بانە، ژمارەیەکی زۆر لە کۆلبەران بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵە”ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆلبەر کرد و ژمارەیەکی زۆر لە کۆلبەرەکان (لانی کەم ٢٠ کەس)یان بە دەمانچەی “ساچمەیی” بریندار کرد.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی دروست لەبارەی ژمارەی بریندارەکان و ناسنامەی بریندارەکان و سەختی برینەکانیان دەست نەکەوتووە.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.