بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی-بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی شاری سەقز بە ناسنامەی “ئەشکان” بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو فیشەکی ساچمەیی بەر “سەری” کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆڵبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆڵبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆڵبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی لاوێکی کۆلبەر لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ

ج نوامبر 17 , 2023
بارزان عوسمانی، کۆڵبەرێکی لاوی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، بارزان عوسمانی، لاوێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵانی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری […]

You May Like