بۆکان؛ فشار و هەڕەشە لە دوکانداران و کاسبکاران لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١

بەپێی زانیارییەکان، دامودەزگا ئەمنییەکانی شاری بۆکان لە ساڵیادی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا، هەڕەشەیان لە دوکانداران و کاسبکارەکانی ئەم شارە کردووە کە خۆیان لە داخستنی دوکانەکانیان بەدوور بگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە سەچاوە خۆجێیەکان، دامەزراوە ئەمنییەکانی شاری بۆکان فشاریان خستۆتە سەر خاوەن دوکان و کاسبکارانی ئەم شارە و داوایان لێدەکەن لە ساڵیادی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا خۆیان لە داخستنی دوکانەکانیان بەدوور بگرن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەڵێنیان لە دووکاندارەکان وەرگرتووە کە خۆیان لە بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان و داخستنی دوکانەکانیان لە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ کە ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا ئەمینییە بە دووربگرن، بە پێچەوانەوە ناچار دەبن غەرامەی پوڵی بکرێن .

ئەم هەڕەشە و کردەوانەی دامودەزگا ئەمنییەکان لەدژی کاسبکارانی شارەکانی کوردستان، لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، دوکاندار و کاسبکاران لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ ماوەی ڕۆژانی یەک لە دوای یەک مانگرتنی سەرتاسەرییان گرت و دووکان و بازاڕەکانیان داخست.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەهاباد؛ بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی شۆڕش نیکنام یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا

س آگوست 29 , 2023
هاوسەر و باوک و برای شۆڕش نیکنام، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە مەهاباد، لە پێوەندی لەگەڵ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بانگهێشت کران و هەڕەشەیان لێکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، سەیران (هاوسەر)، ڕەسوڵ نیکنام (باوک) و شێرزاد نیکنام (برا)، ئەندامانی بنەماڵەی […]

You May Like