بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ،کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بۆ هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، بەسەختی بریندار بوو.

‏بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز،شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢،کۆڵبەرێک بە ناوی تەیب خوسرەوی تەمەن٣٤ساڵ و خەڵکی نەوسوود،لە سنووری نەوسوود بەهۆی ڕادونانی کۆڵبەران لەلایەن هەنگی مەرزیەوە و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بەسەختی بریندار بوە و ڕاگوێزی ئۆرژانسی پاوە کراوە ؛جێگای ئاماژەیە تەیب خوسرەوی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە و خوێنبەربوونی مێشک،تا ئێستا لە نەخۆشخانەی تاڵقانی پاوە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نوسوود

چ آگوست 2 , 2023
ئەرکان ڕەحمانی و لایق دەروێشی دوو کۆلبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نوسوود بریندار بوون. بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆلبەرنیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، هێزە سەربازییەکان تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆلبەر لە ناوچەی سنووری نوسود کردووە، لە ئەنجامدا دوو کۆلبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە […]

You May Like