ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٢ ئەندامێکی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کوردستانی عێراق تیرۆر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، سیامەند شابۆیی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی “بەحرەکە”ی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، تیرۆر کرا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە تەنیا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ١٦ی پووشپەڕی ئەمساڵدا دوو ئەندامی دیکەی ئەم حیزبە بە ناوەکانی عادڵ قادری و لوقمان ئاجی لە لایەن بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کران.