جۆرەکانی تیۆری وەرگێڕان

نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی

پێشەکی

هەوڵمدا ئەم ڕاپۆرتە ئامادە بکەم کە کۆمەڵێک بابەتی تێدایە پێوەندیان بە فراوانی هزری و بەکارێنانی وەرگێڕان هەیە. تیۆری وەرگێڕان پێناسە کرا و وردەکاریانی کراوە.

جۆرانی جیاوازی هزری وەرگێڕان دەگوترێت، جۆران و زانیاری دەدرێت کە خوێنەر تێبگات.

گرنگی بەکارێنانی ئەم هزرانە و ئاسانە بۆ نەمانی بۆشایی کە خوێنەران لە تێگەیشتنیان هەیانبێت.

ئامانجی ئەم ڕاپۆرتە ڕۆشنگەری و دەوڵەمەندی زانیاری خوێنەرە لە وەرگێڕان و سەختی و ڕێگە و گرنگی.

هزراندنی وەرگێڕان چی دەکات؟

١؛ کێشەی وەرگێڕان دەڵێت و پێناسەی دەکات

٢؛ ئەو هۆکارانەی لە چارەی کێشەیانی وەرگێڕان بزانین

٣؛ ڕێکارانی وەرگێڕانی ئەگەری دەڵێت

٤؛ پێشنیاری گونجاوترین ڕێکاری وەرگێڕان دەکات، لەگەڵ وەرگێڕانی گونجاو

جۆرانی هزرانی وەرگێڕان

وەرگێڕانی وشەیی

بەپێی هزری زمانەوانی شیکاری گوتار، لادان لە وەرگێڕانی وشەیی لە هەر شوێنێک ئاساییە وەک دەسەڵاتی ڕەتکراوە سەرنجی دەق ڕابکێشێت. وەرگێڕانی وشەیی نادروستە، ئەگەر پێکەوەیی ئاماژە و کرداری لەگەڵ بنەڕەتی هەبێت.

وەرگێڕانی وشەیی لە وشە بۆ وشەی دیکە و وەرگێڕان بۆ وەرگێڕان جیاوازە. وەرگێڕانی وشەیی وشە بۆ وشە، کۆمەڵ بۆ کۆمەڵ، ڕێکخستن بۆ ڕێکخستن، بڕگە بۆ بڕگە، ڕستە بۆ ڕستە هەیە. دەبێت ڕێکاری بنەڕەتی وەرگێڕان بێت، لە وەرگێڕانی پێوەندیدار و لە وەرگێڕانی واتا.

وەرگێڕانی شیعر زیاتر گرنگی بە دروستکردنی شیعری سەربەخۆی نوێ، و بەزۆری وەرگێڕانی وشەیی قەدەغە دەکرێت. بەڵام وەرگێڕان دەتوانێت نادروست بێت، ناتوانێت زۆر وشەیی بێت.

نابێت لە وەرگێڕانی وشەیی بترسین. بۆ نموونە وشەیەکی زمانی دووەم یان نزیکە لە وشەی زمانی سەرچاوە، هاوڕێی دڵسۆزتر هەیە لە ئامانجی ساختە ”هاوڕێی درۆ”. هەموو شت تا خاڵێک وەرگێڕاوە، بەڵام ئاڵنگاری گەورە هەیە.

ئێمە وشەکان وەردەگێڕین، چونکە شت نییە بۆ وەرگێڕان. ئێمە وشانی گۆشەگیر وەرناگێڕین، وشەکان وەرگێڕان دەکەین کە هەموویان کەم تا زۆر بەستراون بە دەقی ڕستەسازی، ڕێکخستن، دۆخی، ڕۆشنگەری و تاکەکەسی خۆیان.

گۆڕانانی ڕەسەن لە وەرگێڕانی وشەیی یان یەک بە یەک باون، بەڵام ڕەنگە لە وەرگێڕانی واتاسازی یان پێوەندیدار دروست نەبن.

هەندێک جار وەرگێڕانی وشەیی بە ئەزموونی وەرگێڕانی پشت جێگیر بکرێت. ئەزموونی وەرگێڕانی پشت لە بۆشایی وشەی زمانی دووەم یان زمانی فێربوون کاریگەر نییە.

هەندێک زاراوەی فەرمی بە ڕستەیی وەرگێڕاون کە هاوتای ڕۆشنگەری ئەرکی جیاوازیان هەیە. هەندێک لە چەمک، وشە بە ڕستەیی زمانی فێربوون وەرگێڕاون و زۆرجار درۆن، چونکە واتای نێوخۆیی جیاوازن.

هەموو ئاڵنگاری فێڵبازانە بۆ وەرگێڕانی وشەیی هەیە. هەندێک جار باشترە پاشەکشە بکەیت لە وەرگێڕانی وشەیی کاتێک وشەیانی گشتی زمانی دووەم دەبینیت کە هاوتایانی زمانی فێربوون یەک بۆ یەک ڕەزامەندیان بۆ نییە کە مرۆڤ زیاد لە پێویست وەرگێڕان دەکات. دەگوترێت وەرگێڕانی سروشتی.

وەرگێڕانی وشەیی هەنگاوی یەکەمە لە وەرگێڕان. وەرگێڕانی دووبارە داهێنەرانە دەکرێت، بەڵام ”لێکۆڵینی هەستە نەک وشە” دوا بژاردەی وەرگێڕە. وەرگێڕی وێژەی نوێ بەردەوام دەگەڕێت بۆ ئەوان سروشتیتر و گوتراوترە لە ڕەسەن. بەڵام ڕەنگە ئینگلیزی زاراوەیی لە بەرامبەر ڕەسەنی بێلایەن جیاواز بێت.

وەرگێڕانی وێژەی پێداگر

شیعر کەسێتیترین و چڕترینە لە چوار جۆر، نە زیادەڕۆیی، نە زمانی جڤاکی، وەک یەکە، وشەکە گرنگی هەیە. ئەگەر وشە یەکەی یەکەمی واتا بێت، دووەمیان ڕستە یان ئامراز نییە، بەزۆری دێڕ، دوو چڕبوونەوەی ناوازەی یەکەکان نیشان دەدات.

وەرگێڕ دەتوانێت بە بوێری وێنەی خواستن بگوازێت لەو شوێنەی بە زمانی دووەم ناسراوە. خواستنی ڕەسەن دەبێت بە وردی وەربگێڕین، ئەگەر لە ڕۆشنگەری زمانی بەرامبەر وێنەکە سەیر بێت و ئەو هەستەی کە دەیگەیەنێت ڕەنگە پێشبینی بکرێت. کاریگەری دەنگی بە دڵنیایی بۆ وەرگێڕ لە کۆتاییدا دێت.

وەرگێڕانی کورتەچیرۆک، ڕۆمان؛ لە ڕوانگەی وەرگێڕ، کورتە چیرۆکە، لە جۆرانی وێژەیی، دووەم قورسترینە، بەڵام لە سنوورداری ئاشکرای شیعر، ژمێر و سەروا ڕزگاری دەبێت. بەو پێیەی دێڕەکە یەکەی واتا نەماوە، دەتوانێت کەمێک خۆی بڵاوبکات پێدەچێت وەشانی ئەو تا ڕادەیەک درێژتر بێت لە ڕەسەنەکە کە هەمیشە کورتتر بێت باشترە.

وەرگێڕانی زنجیرە؛ وەرگێڕی زنجیرە بە ناچاری دەبێت بینەری شاراوە ببینێت. وەرگێڕانی شانۆنووس دەبێت پوخت بێت نابێت وەرگێڕانی زیادەڕۆیی بێت. دەبێت ڕستە بە وشە بکات کە ژێردەق ڕوون بێت. دەبێت وەرگێڕان بۆ زمانی بەرامبەری نوێ بکات. کاتێک شانۆنووس لە زمانی سەرچاوەیی دەگوازرێت بۆ ڕۆشنگەری زمانی بەرامبەر چیتر وەرگێڕان نییە، وەرگرتنە.

دەبێت وردبینی تاکە پێوەر بێت بۆ وەرگێڕانی باش لە داهاتوو کام وردبینی بەندە بە سەرەتا بە جۆر و دواتر ئەو دەقە تایبەتەی کە وەرگێڕدرا.

بەکارهێنانی وەرگێڕانی وێژە

پێناسەی وەرگێڕانی وێژە

وەرگێڕانی بەرهەمی وێژەیی ”ڕۆمان، کورتە چیرۆک، شانۆنووس، شیعر و هتد”. بە هەوڵێکی وێژەیی دادەنرێت. بۆ نموونە، لە وێژەی کەنەدی بە تایبەتی وەک وەرگێڕ کەسێتی وەک شیلا فیشمان، ڕۆبەرت دیکسۆن و لیندا گابۆریای باڵکێش و خەڵاتی دادوەری گشتی ساڵانە خەڵاتی باشترین وەرگێڕانی وێژەی ئینگلیزی بۆ فەرەنسی و فەرەنسی بۆ ئینگلیزی پێشکەش دەکات.

نووسەرانی دیکە، لەنێو زۆرێک لەوانەی وەک وەرگێڕی وێژەی ناویان ناوە، بریتین لە ڤاسیلی ژوکۆڤسکی، تادێوس بۆی.

بەراوردی کورت لە بەکارێنانی هزرانی ڕۆژاڤا و ڕۆژەڵات

یەکەم وەرگێڕانی گرنگ لە ڕۆژاڤا وەرگێڕانی ”سەپتوئەیجنت” بوو کە کۆمەڵە پەرتوکی پیرۆزی جولەکە بوو لە نێوان سەدەی سێیەم و یەکەمی پێش زایین لە ئەسکەندەریە وەرگێڕدرا بۆ زمانی یۆنانی کۆین. جولەکانی بڵاوبوو زمانی باوان لەبیر کردبوو و پێویستیان بە وەشانی یۆنانی وەرگێڕانی پەرتوکی پیرۆز هەبوو.

بە درێژایی سەدەیانی نێوەند، زمانی لاتینی زمانی جیهانی فێربووی ڕۆژاڤا بوو. ئەلفرێدی گەورە، پاشای وێسێکس لە بەریتانیا، سەدەی نۆیەم، زۆر پێش سەردەمی خۆی کەوتبوو لە ڕاسپاردنی وەرگێڕانی ئینگلیز- ساکسۆن بە زمانی نێوخۆی مێژووی کەنیسەکانی بێدە و دڵنەوایی فەلسەفەی بۆیتیۆس. کەنیسەی مەسیحی چاوانی بریقاندەوە لە وەرگێڕانی بەشەکی ڤولگەیتی سانت جیرۆم لە نزیکەی ٣٨٤ی زایینی، پەرتوکی پیرۆزی فەرمی لاتینی.

لە ئاسیا، بڵاوبوونی ئایینی بودا هۆکاری هەوڵی وەرگێڕانی فراوان کە زیاتر لە هەزار ساڵ دەبێت. دەوڵەتی تانگوت بە تایبەتی لەم هەوڵانە کارامە بوو؛ بە گرتنی چاپی بلۆک کە تازە داهێنرابوو، و بە پشتیوانی حکومەت ”سەرچاوەی هاوچەرخ دەڵێن کە بەڕێوەبەر و دایکی بە تایبەتی بەشدارییان لە هەوڵی وەرگێڕان کرد، لەگەڵ زانایی نەتەوەیانی جیاواز”، تانگوتان دەیان ساڵیان خایاند بۆ وەرگێڕانی بەرگان کە سەدەیانی چینی پێچووبوو بیکەن.

هەوڵی فراوان بۆ وەرگێڕان لەلایەن عەرەبان کرا. بە گرتنی جیهانی یۆنانی، وەشانی عەرەبییان لە بەرهەمی فەلسەفی و زانستی دروست کرد. لە سەدەیانی نێوەند هەندێک وەرگێڕانی وەشانی عەرەبی کرانە زمانی لاتینی، بە سەرەکی لە کۆردۆبا لە ئیسپانیا. ئەم وەرگێڕانی لاتینی بەرهەمی یۆنانی و ڕەسەنی عەرەبی زانستی و زانست هاوکار بوون بۆ پێشکەوتنی فەلسەفە و هزری ئەوروپی. ڕەنگە ڕەوتی مێژوویی فراوانی کراوی وەرگێڕانی ڕۆژاڤایی لە نموونەی وەرگێڕان بۆ زمانی ئینگلیزی وێنا بکرێت.

بەکارێنانی هزرانی وەرگێڕانی ئاسیا و ئەوروپی

یەکەم وەرگێڕانی ورد بۆ زمانی ئینگلیزی لە سەدەی ١٤ لەلایەن جۆفری چۆسەر کرا، لە ئیتاڵی جیۆڤانی بۆکاچیۆ لە چیرۆکی شوان و ترۆیلۆس و کریسیدی خۆیدا وەرگرت؛ دەستی کرد بە وەرگێڕانی ڕۆمان دی لا ڕۆز بە زمانی فەرەنسی؛ و وەرگێڕانی بۆیتیۆسی لە زمانی لاتینی تەواو کرد. چۆسەر نەریتی شیعری ئینگلیزی لە وەرگێڕان و وەرگێڕان لە زمانی وێژەیی پێشتر دامەزراند.

یەکەم وەرگێڕانی گەورەی ئینگلیزی پەرتوکی پیرۆزی ویکلیف بوو نزیکەی ”١٣٨٢”، کە لاوازی نوسراوی ئینگلیزی دواکەوتویی نیشاندەدا. تەنیا لە کۆتایی سەدەی پازدەم سەردەمی گەورەی وەرگێڕانی نوسینی ئینگلیزی بە پەرتوکی ”لێ مۆرت دارسور” تۆماس مالۆری دەستی پێکرد، وەرگێڕانە لە ئەوینی ئارتۆری ئازاد لە ڕاستیدا بەسەختی بڵێین وەرگێڕانی ڕاستەقینە. یەکەم وەرگێڕانی گەورەی ”تیودۆر” بریتین لە بەڵێنی نوێی تیندەیل ”١٥٢٥” کە کاریگەری لە وەشانی ڕێگەپێدراو هەبوو ”١٦١١” و وەشانی لۆرد بێرنەرز لە پەرتوکی مێژوویی ژان فرۆیسارت ”١٥٢٣-١٥٢٥”.

لە ئیتاڵیا لە سەردەمی ژیانەوە، قۆناغی نوێ لە مێژووی وەرگێڕان لە فلۆرانس کرابوو بە هاتنی، لە دادگای کۆزیمۆ دی مێدیچی، زانای بیزەنتین ”جۆرجیۆس جێمیستۆس پلێتۆ” پێش کەوتنی قوستەنتینیە بۆ تورکان ”١٤٥٣”. وەرگێڕانی لاتینی لە بەرهەمانی ئەفلاتون لەلایەن مارسیلۆ فیچینۆ کرا. ئەمە و چاپی لاتینی ئیراسموس لە بەڵێنی نوێ هۆکاری هەڵوێستی نوێ بەرامبەر وەرگێڕان. بۆ یەکەمجار خوێنەران داوای توندی وەرگێڕانیان دەکرد، هزری فەلسەفی و ئایینی پێوەند بوو بە قسەی وردی ئەفلاتون و ئەرستۆ و عیسا.

بەڵام وێژەی نازانستی بەردەوام بوو بەپێی گونجاندن. پلێیادی فەرەنسا و شاعیرانی تیودۆر لە ئینگلتەرا و وەرگێڕانی ئەلیزابێس بابەتانی هۆراس، ئۆڤید، پێترارک و نووسەرانی لاتینی نوێ وەرگێڕا و شێوازێکی شیعری نوێیان لە ئەو جۆرانە پێکهێنا. شاعیران و وەرگێڕانی ئینگلیزی هەوڵیان دەدا کە هەواداری نوێ دابین بکەن، بەهۆی دەرکەوتنی چینی نێوەند و پێشکەوتنی چاپ دروست بوو، بە بەرهەمی وەک نووسەرانی ڕەسەن دەیاننووسی، ئەگەر لەو ڕۆژەدا لە بەریتانیا دەیاننووسی.

بەکارێنانی وەرگێڕانی وێژەیی پێداگر

شیعر ئاڵنگاری تایبەت دەخاتە بەردەم وەرگێڕان، بە گرنگی لایەنی فەرمی دەقێک، جگە لە نێوەڕۆک. ڕۆمان جاکۆبسۆن، زمانزان و نیشانەناسی لەدایکبووی ڕووسیا، لە لێکۆڵینی کاریگەری لە ١٩٥٩ بەناوی “لەبارەی لایەنانی زمانەوانی وەرگێڕان”، گوتی کە “شیعر بە پێناسە وەرگێڕان نییە”.

لە ١٩٧٤ شاعیری ئەمریکی جەیمس مێریڵ شیعری بە ناوی “ونبوو لە وەرگێڕان” نووسی، کە بەشێکی ئەم بیرۆکەیە دەکۆڵێت. لە پەرتوکی ”لێ تۆن بیا دێ مارۆت” دۆگلاس هۆفستادتەر لە ١٩٩٧ باسی ئەو پرسیارە کراوە؛ ئەو دەڵێت وەرگێڕانی باشی شیعر دەبێت تا ئەو جێگایەی کە دەتوانێت نەک تەنها واتای وشەیی بەڵکو جۆر و پێکهاتەکەی ”کیش، سەروا یان پلانی لێکچوان و هتد” بگەیەنێت.

لە ٢٠٠٨ زمانناسی تایوانی گرەیس هوی چین لین پێشنیار دەکات کە ڕێگەی پێوەندی لەلایەن وەرگێڕانی زارەکی بۆ وەرگێڕانی شیعر بەکاربێت. وەرگێڕانی خاوەن پێشینەی ڕۆشنگەری دەتوانن بە زارەکی شیعری نەتەوەیانیان وەربگێڕن. بۆ نموونە شیعری شانشینی تونگ دەتوانرێت بە ڕێگەی وەرگێڕانی زارەکی بە خەڵکی دەرەوەی کۆمەڵگەی چین بناسێنێت. چەندین ڕێگەی پێوەندی بۆ ئاسانی سنوورداری پێوەندی وەک ڕێگەی وەرگێڕانی زارەکی بۆ لێکدانەوەی شیعران کاردەکرێت.

وەرگێڕانی دەقێک بە مۆسیقای دەنگی گۆرانی بە زمانی دیکە دەگوترێت کە هەندێک جار دەگوترێت ”وەرگێڕانی گۆرانی”، پێوەندی نزیک بە وەرگێڕانی شیعر هەیە چونکە زۆربەی مۆسیقای دەنگی، لانیکەم لە نەریتی ڕۆژاڤا، بە هۆنراوە، بە تایبەتی هۆنراوە بە نەخشی ڕێکوپێک لەگەڵ سەروا. ”لە کۆتایی سەدەی نۆزدەم، ژینگەی مۆسیقی نوسراو و هۆنراوەی ئازاد لە هەندێک مۆسیقای هونەری کراوە، مۆسیقای باو دەیەوێت کۆنەپارێزی بمێنێت لە ڕاگرتنی جۆرانی ستانیک بە جوودایی یان بێ جوودایی.” نموونەی سەرەتایی بۆ وەرگێڕانی شیعر چونکە گۆرانی سروودی کڵێسایە، وەکو سرودانی ئەڵمانی لەلایەن کاترین وینک وۆرس وەرگێڕاون بۆ زمانی ئینگلیزی.

وەرگێڕانی دەقی گۆرانیبێژ زۆر سنووردارە لە وەرگێڕانی شیعر، چونکە لە یەکەمیان ئازادی کەم یان نییە بۆ دەنگدان لە نێوان وەرگێڕانی هۆنراوە و وەرگێڕان لە پێکهاتەی هۆنراوان بێبەش بێت. ڕەنگە مرۆڤ لە وەرگێڕانی گۆرانی دەستکاری سەروا بکات یان نەیکات، بەڵام دانانی بزوێنان بۆ تێبینی تایبەت لە شوێنی مۆسیقای ڕەسەن ئاڵنگاری گەورە دەخاتە سەر وەرگێڕ. لە دەقی نوسراوی پەخشان بژاردە هەیە، کەمتر لە هۆنراوە، زیاد یان سڕینەوەی بزوێن لێرە و لەوێ بە دابەش یان هاوبەشی تێبینی، بە ڕێکەوت، بەڵام لەگەڵ پەخشان پرۆسە نزیکە وەک وەرگێڕانی هۆنراوەی توند بێت بەهۆی پێویستی چەسپاندن وەک لە نزیکەوە لە شیعردانانی ڕەسەنی هێڵی مێلۆدی گۆرانی.

لە نووسینی وەرگێڕانی گۆرانی بریتین لە دووبارەیی وشە و دەستەواژە، دانانی پشوودان و، یان خاڵبەندی، جۆری بزوێنان لەسەر تێبینی بەرز دەگوترێن، و تایبەتێتی کیشی هێڵی دەنگی کە ڕەنگە سروشتیتر بن بۆ زمانی ڕەسەن نەک بۆ زمانی بەرامبەر. وەرگێڕانی گۆرانی ڕەنگە جیاوازی زۆر لە وەرگێڕانی بنەڕەتی هەبێت، لە ئەنجامدا دژەڕاستی دروست دەبێت.

وەرگێڕانی دەقی گۆرانیبێژ لە جۆری سەرەوە گۆرانی بێت یان کەم یان زۆر وشەیی کە خوێندنەوە بێت وەک هاوکارێک بۆ ئامادەبووان و گۆرانیبێژان و بەڕێوەبەران بەکاردێت، کاتێک بەرهەمێک بە زمانێک دەگوترێت کە ئەوان نازانن. ئاشناترین جۆرەکان بریتین لە وەرگێڕان وەک ژێرنووس پێشکەش دەکرێن لە کاتی نمایشی شانۆگەری دەکرێن، ئەوانەی دەخرێنە ناو پێڕەوی ئاهەنگ و هاوڕێی سی دی دەنگی بازرگانی مۆسیقای دەنگی دەبن. گۆرانیبێژە پیشەگەر و سەرەتایان زۆرجار بەرهەمان بەو زمانانە دەڵێن کە نانزانن ”یان باش نازانن”، دواتر وەرگێڕان بەکاردێن بۆ بتوانن لە واتای ئەو وشانە تێبگەن کە دەیڵێن.

ئەنجام

هزری جیاواز واتای جیاواز دەدەن. هەموو کەسێک کە ئۆتۆمبێل دەخوڕێت پێویست ناکات لە هزری پشت بزوێنەری سووتانی نێوخۆیی تێبگات، پێویستە کەسێک ئەم هزرە بزانێت. ڕەنگە بتوانم ترۆمبێل بێ زانیاری لە بزوێنەری سووتانی نێوخۆیی بخوڕم، تاوەکو ترۆمبێل تێکدەچێت. پاشان، دەبێت کەسێک بدۆزم کە ”پێدەچێت میکانیک بێت” ئەوەندە هزری بزانێت کە ترۆمبێل دووبارە کاربکات.

هەمان شت بۆ هزری وەرگێڕان ڕاستە. پێویست ناکات هەموو کەسێک هزری وەرگێڕان بزانێت، پێویست نییە پاستور و مامۆستاکان هەموو شتێک لەبارەی تیۆری وەرگێڕانەوە بزانن. پێویستە خوێندکار و مامۆستایانی ناو کەنیسەی ئەمریکی لە کۆتایی سەدەی بیستەم لە هزری وەرگێڕان بزانن، بۆ دوو هۆکار. یەکەم؛ کاریگەری دەبێت لە شێوازی لێکدانەوەی پەرتوکی پیرۆز بۆ گەلمان. ئەگەر ئێمە بێ ئاگا بین لە هزری وەرگێڕان، لەوانەیە بەبێ بزانین خوشک و برامان لە لێکدانەوەمان بەلاڕێدا ببەین. دووەم؛ وەرگێڕانی ئینگلیزی زۆرە، کە بژاردنی وردترین و گونجاوترین کێشەدارە.

سەرچاوان؛

Essays, UK. (November 2018). Different Translation Theories. Retrieved from https://www.ukessays.com/essays/english-language/different-translation-theories-to-literature-translation-english-language-essay.php?vref=1

Holmes, James S. (1972/1988). The Name and Nature of Translation Studies. In Holmes, Translated! Papers on Literary Translation and Translation Studies, Amsterdam: Rodopi, pp. 67–80.

^ Munday, Jeremy. 2008. Introducing Translation Studies. London and New York: Routledge. pp. 4

رومان میرەکی

Next Post

گیان لە دەست دانی کۆڵبەرێک بە هۆیی ڕاوەستانی دل-وە لە نەوسوود

ش فوریه 5 , 2022
گیان لە دەست دانی کۆڵبەرێک بە هۆیی ڕاوەستانی دل-وە لە نەوسوود بە پێی هەواڵێک کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوە شەوی ڕابردو ۳۰ ڕێبەندانی ۱٤۰۰ لە سنوری نەوسوود کوڵبەرێکی تەمەن ۵۰ ساڵان بە ناوی عەلی درویشانفەرد بە هۆیی بەفر و سەرما و هەروها قورسی کۆڵەکەی دوایی ئەوایی کۆڵەکەی ڕادەستی خاوەن کۆڵ کردوە […]

You May Like