لە یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە ساڵی ٢٠٢٣ تا یەکی مانگی مەی ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٥٠٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لەم ژمارەیە زیاتر لە ٤١٧ کۆڵبەر بەرامبەر (٨٣٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان ڕوویداوە. لە یەکی […]

لە ٢ ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لەگەڵ ٢ منداڵ کۆڵبەر لە ناوچەکانی سنووری جیاوازی کوردستان بریندار و دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ٤٨ کاژێری ڕابردوو لانیکەم ١٤ کۆڵبەر لەگەڵ ٢ منداڵ کۆڵبەری ١٦ ساڵە لە ناوچەکانی سنووری نەوسوود، بانە و مەریوان برینداربوون و ٢ کۆڵبەری دیکەش دەستبەسەرکران. شایانی باسە، […]

لە سەرەتای ساڵ تا کۆتایی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لانیکەم ٤٩ کۆڵبەر و هەروەها ٤ منداڵی کۆڵبەر، کوژران و بریندارکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، داتاکانی کە لە ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ئەوە نیشان دەدات بە دەستپێکی ساڵی ١٤٠٣ بۆ کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان، تەواو بە توندوتیژی و کوشتاربووە و لەم ماوەیەدا (لە سەرەتای […]

بە پشتنەستن بەو ئامارانەی کە لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە ماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوودا (١٣٩٠-١٤٠٢) هەتاوی، بە گشتی ٢٤٠٩ کۆڵبەر لە هێڵی سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە ٦٨١ کۆڵبەر (٢٨٪) کوژران و ١٧٢٨ کۆڵبەر (٧٢٪) برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئاماری ئەو کۆڵبەرانەی کە لە ١٣ ساڵی ڕابردوو لە هێڵی […]

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لە پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان، تەقینەوەی مین و ڕەقبوونەوە لە سەرما، کوژران و بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری نەوسوود ١٣ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم […]

تەنها لەماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٢٣ کۆڵبەر لە ناویاندا ٢ منداڵی کۆڵبەری خوار تەمەن هەژدە ساڵ لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون. بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمار کراوە، لە ١١ی ڕێبەندان تا ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە گشتی ٢٣ کۆڵبەر لە ناویاندا ٢ منداڵی کۆڵبەری خوار تەمەن ١٨ […]

ڕەفتاری دڕندانە و وەحشیانەی پاسەوانانی سنووری عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ کۆڵبەران، جارێکی دیکە پرسی بارودۆخی گوزەران و بژێوی ئەم بەشە لە خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستانی کردە ڕۆژەڤی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بیروڕای گشتی خەڵکی کوردستان لە هەردوو دیوی سنوورەکە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری […]

سنووری ئێران و عێراق: کۆڵبەری کۆلنەدەر لوئێز و هەتاو وەرگێڕان لە فەڕەنسییەوە: کۆمەڵێک خوێندکاری مەریوان بەپێی بۆچوونێکی زاڵ بۆ ئەوەی باس لە نایەکسانی و ناعەداڵەتی کۆمەڵایەتی بکرێ دەبێ هەر بە تەنها باس لە فۆرمی پێکهاتەی ئابووری کۆمەڵگا بکرێ کە چۆن و بە چ شێوازێک نایەکسانی وەک دۆخی باو پەرە پێ […]

بەربەرکانی مەرگ و ژیان نووسین: کانی کەرەم پوور وەرگێران لە فارسیەوە: زانا سەعیدزادە لە کونجێکی ئەم تۆپی زەویە، لە شوێنێکی سروشتی و دوور، لە نێوان شاخە بەرزەکانی باڵا بە قەد ئاسمان، ناوچەیەک بە دۆڵ و هەردی جوان، لە ناو دارستانی دار بەڕوەکان،پڕ لە باغ و بێستانی میوە و کانیە پڕ […]

مافی ژیان یان مافی مەرگ؛ دۆخی ترسناکی کۆڵبەران لە کوردستان“کۆڵبەر نیووز”، لە نوێ‌ترین ڕاپۆرتی ئاماریی خۆی‌دا باس لە کوژران و برینداربوونی سەدان کۆڵبەر لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا دەکات لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان‌دا. بەپێی نووسینی ئەم پێگە هەواڵدەرییە، لە ساڵی ٢٠١٢ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ی زاینی لانیکەم ٥٤٧ کۆڵبەر کوژراون و زیاتر لە […]