دیواندەرە؛ ئازادی ئاکۆ ئەفراسیابی بە کەفالەت

ئاکۆ ئەفراسیابی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، دوای دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن، بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئاکۆ ئەفراسیابی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن تا کۆتایی دانیشتنەکان، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئاکۆ ئەفراسیابی لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ بەردەوامی گرتن و بێ ئاگایی لە بارودۆخی تاریق ڕەحیمپوور

پ اکتبر 12 , 2023
تاریق ڕەحیمپوور، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی، هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تاریق ڕەحیمپوور، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی، هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تاریق ڕەحیمپوور لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لەژێر گوشاردایە […]

You May Like