سنە؛ ئازادکردنی کەیوان زەندکەریمی بە هۆی دانانی بارمتە

دوای نزیک بە ١١٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران، کەیوان زەندکەریمی بە دانانی بارمتەی قورس تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوای نزیک بە ١١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، کەیوان زەندکەریمی بە دانانی بارمتەی قورس تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی، بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
کەیوان زەندکەریمی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٢، دوای پێنج ڕۆژ لە ئازاد بوونی، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە.

کەیوان زەندکەریمی تەمەن ٢٩ ساڵ، ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠١ لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش دوو مانگ لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەتیەکانی شاری سنەوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا. سەرەنجام ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٢ پاش ١٢٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران، کەیوان زەندکەریمی بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیر بوون و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی بەیان فەرەجوڵڵاهی بە دانانی بارمتەی قورس

د آگوست 28 , 2023
بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە زیندان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی […]

You May Like