دێگولان؛ بانگهێشتکردنی کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا

کەماڵ لوتفی باوکی “ڕەزا لوتفی”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە دێگولان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی دێگولان بانگهێشت کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کەماڵ لوتفی باوکی “ڕەزا لوتفی”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە دێگولان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی دێگولان بانگهێشت کرا. بەپێی ئەم بانگهێشتنامەیە، ناوبراو دەبێت لە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢ کاتژمێر ٨:٣٠ لە دادگا دوا بەرگری ئامادە بێت.

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢، کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری دێگولان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ لە شاری دێگولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە لێدان و ئازار و عەزیەت دەستبەسەر و بۆ زیندانی کامیاران گواسترایەوە.
کەماڵ لوتفی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنە گواسترابوویەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، جەنابی لوتفی بەبێ تەواوکردنی ماوەی چارەسەر دووبارە بۆ زیندانی کامیاران گوازرابوویەوە .

لە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢ کەماڵ لوتفی وەک نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بارودۆخی خۆی لە زیندانی کامیاران دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

ڕەزا لوتفی تەمەن ٢٠ ساڵ لە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ لە سەردەمی شۆڕشی ژینا لە شاری دێگولان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی چەند کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ نوامبر 23 , 2023
بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەسەر سنووری هەنگەژاڵی-بانە، چەند کۆلبەرێک بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆلبەرنیوز، شەوی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر و بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا چەند کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارانە: “شاهین”خەڵکی شاری […]

You May Like