بانە؛ برینداربوونی چەند کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەسەر سنووری هەنگەژاڵی-بانە، چەند کۆلبەرێک بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی کۆلبەرنیوز، شەوی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر و بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا چەند کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارانە: “شاهین”خەڵکی شاری بۆکان، “سەلام”خەڵکی «ئێرانشا»، سەربە شاری سەقز، “محەممەد”خەڵکی گوندی «هۆیه» سەربە شاری سنه و “موراد” ن، کە هەموویان سەر و دەست و قاچیان بریندارە.
شایەنی باسە کە برینەکانی ئەم کۆڵبەرانە قووڵ نەبووە و باری تەندروستییان جێگیر ڕاگەیەندراوە.

جێگای ئاماژەیە، بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی ڕابردوو ئامبولانس لە سنووری بانە لە هاتوچۆدا بووە بۆ گواستنەوەی کۆڵبەرە بریندارەکان، بەڵام تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە وردەکارییەکانی لەبەردەستدا نییە.

بە پشتبەستن بەو ئامارەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمار کراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، بە گشتی ١٤١ کۆڵبەر بەتایبەت ٨ تازە لاوی خوار تەمەن ١٨ ساڵ، لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەبازییەکانی ڕژیم، کەوتنە سەر مین، کوژراو و برینداربوون.
لەم ژمارەیە بەگشتی ٧ کۆڵبەر کوژراون و ١٣٤ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ئەو ١٤١ کۆڵبەرەی کە کوژراو و برینداربوون، ١٢٩ حاڵەت (٩٣%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانەوە بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە شارەکانی بۆکان و سەقز لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ

پ نوامبر 23 , 2023
سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی بۆکان و سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی – بانە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی-بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی بۆکان و […]

You May Like