“کورش شەریف پوور” هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتەی یەک میلیار تمەن و بە شێوەیەکی کاتی لە گرتوخانە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “کورش شەریف پوور” هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتەی یەک میلیار تمەن، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە گرتوخانەی دیواندەرە ئازاد کرا. ناوبراو پاش کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتوخانە ئەمنیەکانی سنە بۆ گرتوخانەی دیواندەرە گواسترابۆوە.
پێنجشەمە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردبوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
ناوبراو خەڵکی گوندی “ڕەشیداوا”ی سەربە شاری دیواندەرەیە، خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵە.