نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

فەرهاد سولەیمانی و حەمزە سولەیمانی، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسود دەستڕێژی گولـلەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرکرد، کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریندارە بە ناوەکانی فەرهاد سولەیمانی و حەمزە سولەیمانی، هەردووکیان خەڵکی شاری جوانڕۆ ڕاگەیاندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرانە لە سک و کەمەریان بریندار بوون و باری تەندروستیان بە لەبار ڕاگەیەندراوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

س دسامبر 12 , 2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود بریندار بوو. ەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسود برینداربووە.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “فەردین” خەڵکی گوندی بلەبزان سەر بە بەشی ناوەندی شاری پاوە ڕاگەیەندراوە. […]

You May Like