سنە؛ بەشیر نوری بە کەفالەت ئازاد کرا

بەشیر نووری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، بەشیر نووری هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەشیر نوری لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکەی لێ زەوتکراوە.
بەشیر نووری ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ بە بێ فەرمانی دادگا لە شارۆچکەی سپای شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بنەماڵەکەی ئاگادار کردەوە کە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیە .

تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نادیاری چاره‌نووسی به‌ندكراوێك له‌ شاری بۆكان

چ جولای 19 , 2023
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “جه‌وانمه‌رد مام خوسره‌وی” ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ست دا نییه‌. “جه‌وانمه‌رد مام خوسره‌وی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ، مامۆی هه‌میشه زیندوو “هه‌ژار مام خوسره‌وی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایه‌ كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ […]

You May Like