سنە؛ بەڕێوەچوونی کۆتا دانیشتنی دادگا بۆ گوێگرتن لە تۆمەتەکانی ژینا مودەرێس- گۆرجی

دوا دانیشتنی دادگای گوێگرتن لە تۆمەتەکانی ژینا مودەرس-گۆرجی، چالاکی مافی ژنان لە شاری سنە، لە دادگای ئینقلابی ئەم شارە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوا دانیشتنی دادگای گوێگرتن لە تۆمەتەکانی ژینا مودەرس-گۆرجی، چالاکی مافی ژنان، لە دادگای ئینقلابی شاری سنە بەڕێوەچوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژینا مودەرس-گۆرجی بەرگری لە خۆی کردووە لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانە “پێکهێنانی باند و گروپێکی نایاسایی بە ئامانجی چەوساندنەوەی ڕێژیم، ئەندامبوون لە گروپەکانی ناوەوەی وڵات بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و پڕوپاگەندەکردن دژی نیزام”.
لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە جەوامێر عەبدوڵڵاهی و عوسمان مەزین لە یەکەم دانیشتنی دادگا و هەروەها لە دانیشتنی دووەمی دادگادا، جوامێر عەبدوڵڵاهی و شۆڕش تەوحیدی بەرگریان لە خاتوو مەدرەس-گۆڕجی کردووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دیواندەرە؛ دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ج سپتامبر 15 , 2023
عابد مورادی و ئارمان مورادی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی “دەرەگاوان”ی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە […]

You May Like