جەمیلە (مینا) محەممەدئەمین‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە. بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە. هاوژینەکەی، خۆشناو عەزیزپوور کە هاوکات دەستبەسەر کرابوو، دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی […]

گونەش فاتح، خوێندکاری تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی نەغەدە، دوای نزیکەی مانگێک دەستبەسەرکردن لە گرتووخانەی ئەمنی و زیندانی ورمێدا، بە دانانی بارمتەیەک بە بڕی ٦ ملیار تمەن بە کاتی ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە سەرەتای ڕەزبەری ١٤٠٥دا، گونەش فاتح لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری […]

پەریا نەسیرى، خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی نەغەدە، دوای ١٥ ڕۆژ دەستبەسەرکردن و بێ‌ئاگایی لە بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی، بە دانانی بارمتە بە کاتی ئازاد کرا. ئەو لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بۆ سەر ئەو ئامادەییەی تێیدا دەیخوێند، دەستبەسەر کرابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، پەریا […]

ڕۆژان ئیبراهیمی، ژنە گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ و وەرزشوانی بواری هونەرەکانی جەنگیی هاوبەش (MMA) خەڵکی سەقز، بەهۆی بانگهێشتی بەردەوام، هەڕەشە و گوشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ هاوکاری لە ناسینەوە و تەڵەدانان بۆ چالاکوانانی سیاسیی دەرەوەی ئێران، هەوڵی خۆکوشتنی داوە. ئەو دوای پێنج ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانە لە مەرگ ڕزگاری بووە. مۆبایل، […]

ژینا ئەحمەدی، هونەرمەندی خەڵکی مەریوان و دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای «ژیلەمۆ»، سەرەڕای تێپەڕبوونی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا لە کەرەنتینەی بەشی ژنانی زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە و لە مافی پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥، ژینا ئەحمەدی، هونەرمەندی خەڵکی گوندی […]

شەهرزاد ڕەزایی، چالاکوانیی مافی ژنان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بە وەرگرتنی ئاگادارینامەیەک لە لقی چوارەمی جێبەجێکردنی سزاکانی تاوانی سنە، ناچار کراوە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا خۆی بە ناوەندیی دادوەری بناسێنێت. ئەم ئاگادارینامەیە لە کاتێکدا دەرچووە کە ناوبراو دوای ئازادبوونی کاتی لە دوایین ماوەی دەستبەسەرکرانی و بەهۆی بەردەوامیی گوشارەکانی […]

نیلوفەر حەقی بوژانی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی کرماشان، لە دوای هێرشی هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران چوونەتە سەر ماڵی بنەماڵەی نیلوفەر حەقی بوژانی لە کرماشان […]

«مەرزیە مورادوەیسی»، مامۆستای دەرکراو و زیندانیی سیاسیی پێشوو، و «سۆهراب بەهرامی»، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە زیندانی تەعلیقی و سزای نەقدی مەحکووم کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥، مەرزیە مورادوەیسی، مامۆستای دەرکراو و زیندانیی سیاسیی پێشوو، لەلایەن […]

«ڕۆژان ئیبراهیمی»، ژنێکی گەنجی ٢٠ ساڵە و وەرزشوانی بواری هونەرە شەڕکەرییە تێکەڵەکان (MMA) و خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ڕۆژان ئیبراهیمی، کچی عەبدوڵڵا و خەڵکی سەقز، و […]

زەهرا موستەفازادە، خەڵکی شاری ڕەبەت، لە ئەنجامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی کرێکارە وەرزییەکان لە ڕێگای کامێران گیانی لەدەست دا. لەم ڕووداوەدا سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥، زەهرا موستەفازادە لەگەڵ خێزانێک لە شاری ڕەبەتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، بە مەبەستی دابینکردنی بژێوی و بەشداریکردن لە […]