«شەریفە محەمەدی» چالاکی کرێکاری لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گواستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەدوای تێپەڕینی ٢٦ ڕۆژ بەندکردن و نادیاری لە دۆخی «شەریفە محەمەدی» ڕۆژی شەمە ٩ بەفرانباری ١٤٠٢ لەڕێی پەیوەندی تەلەفونیی لە بەندیخانەی ناوەندی سنەوە، گواستنەوەی خۆی بۆ ئەوێ ڕاگەیاند.
هێزەکانی ڕژێم لە ١٤ سەرماوەزی ١٤٠٢ بە هێرش بردن بۆ ماڵی «شەریفە محەمەدی» چالاکی کرێکارییان دەستبەسەر کرد.
پێشتر بە «سیروس فەتحی» هاوسەری ناوبراو تەنیا دووجار مۆڵەتی پەیوەندی کورت لەگەڵ هاوسەرەکەی دراوە.
بەندکرانی «شەریفە محەمەدی» لە کاتێکدایە کە وەسیقە (بارمتە) بۆ ناوبراو پێشکەشی دادگا کراوە بەڵام بە هۆی کار شکێنی و گوێ پێ نەدانی دادسەرای ڕەشت لە وەگرتنی وەسیقەکەی و هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم کەیسەوە لەگەڵ مەحرومیەتی یاسایی بەرەوڕووە.