شۆڕای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی ٢٢ی نوامبری ٢٠٢٢ بەرامبەر بە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، سەبارەت بە ڕووداوەکانی شۆڕشی “ژینا” “کۆمیتەیەکی سەربەخۆی نێونەتەوەیی ڕاستی دۆزی”، بە ئەندامێتی سێ دادوەر پێکهێنا. ئەو شۆڕایە کۆمەڵێک ئەرکی بۆ کۆمیتەکە دیاریکرد کە هەندێکیان بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە: ئەلف- ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە و سەربەخۆ سەبارەت […]

منداڵان لە ئێران بێمافیترین و ستەملێکراوترین بەشی کۆمەڵگای ئێرانن. بەڵام پشکی سەرەکی ئەم ستەم و بێمافییە بەر منداڵی بنەماڵە کرێکاریی و کەم داهاتەکان دەکەوێت. هەژاریی بنەماڵە هەر لە سەرەتای شکڵگرتنی منداڵ لە سکی دایکیدا و پێش لە دایکبوون دەست پێدەکات. کاتێک دایکێک لە کاتی دووگیانیدا لەو خۆراکە تایبەتانە بێبەشە کە […]

سەفا عایلی خاڵی زینا ئەمینی لەلایەن دادگەی شۆڕشی ئیسلامی سەقز بە ٥ ساڵ و ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران سزادرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سەفا عایلی هاوڵاتی ٣٠ ساڵەی خەڵکی سەقز و خاڵۆی ژینا ئەمینی ، لەلایەن لقی یەکی دادگەی شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد […]

عیسا ئیبراهیم زادە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری شنۆ کە پێشتر لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئەوشارەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ تێپەڕانی ماوەی چوار ساڵ بەندکرانی بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٧ ڕێبەندانی ١٤٠٢، عیسا ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری لە کاتی پەیوەندی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، گواستنەوەی خۆی بۆ زیندانی نەغەدە […]

له‌ بەشەکانی پێشووتردا باسی به‌ستێنە بابه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی شكڵگرتنی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی ئێرانمان كرد. هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌م و ده‌وری زلهێزه‌كان له‌ گۆڕانكاری ئه‌و ده‌وره‌یه‌مان ده‌ستنیشان كرد. له‌ درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا ده‌چینه‌ سه‌ر پرسی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئەو بارودۆخەی كه‌ بووه‌ هۆی هاتنه‌ سه‌ركاری ڕژیمی ئیسلامی له‌ ئێران. له‌ ڕاستيدا […]

کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە بەهۆی کەوتنەخوارەوە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی زانیاریەکانی کۆڵبەرنیوز، هەینی ٢٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک لەکاتی تێپەڕێن لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.  ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە “ڕەشاد بابایی”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بۆ کۆڵبەر نیوز پشتڕاست کراوەتەوە. هەروەها […]

دوو کۆڵبەر خەڵکی شارەکانی مەهاباد و بانە لە کاتی ئەشکەنجە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری هەنگەژاڵ – بانە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ٢٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵ کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی […]

پێنجشەممە ١٢ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “دڵشاد محەمەدی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەردەشت بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە گرتووخانەی یەکێک لە هێزە ئەمنیەکانی ورمێ ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “دڵشاد محەمەدی” دووشەممە ١٨ بەفرانباری ١٤٠٢ بەبێ فەرمانی دادگە و بە پەنابردنە بەر توندوتیژی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستگیر و بۆ […]

له‌ بەشی دووەمی ئەم بابەتەدا بەستێنە سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێرانمان تاوتوێكرد. له‌م بەشەدا هەوڵدەدەین بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئامانجه‌كانی ئەمریکا له‌ ئێران و شێوازی دەستێوەردانیان له‌ كاروباری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ده‌ینه‌ به‌ر باس. له‌ قۆناغێكدا كه‌ كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌ بارودۆخێكی شۆڕشگێڕانه‌ نزیك ده‌بۆوه‌، سه‌رمایه‌دارى ئیمپریالیستی، […]