“عادل حاجی خەلانی”، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە لە شاری سەردەشت دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو «عادل حاجی خەلانی»، خەڵکی گوندی «سیسەر»ی سەربە شاری سەردەشت ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بەبێ بڕیاری دادگا و بە بەکارهێنانی توندوتیژی، ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵی بنەماڵەکەیدا دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.