بانە: بەرز ڕاگرتنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن

کۆمەڵێک لە ژنانی شاخەوانی بانە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ڕۆژی جیهانی ژن، و بڵاوکردنەوەی شیرینی و گوڵ، ڕۆژی جیهانی ژنیان بەرز ڕاگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢, کۆمەڵێکی ١٠٠ نەفەرە لە ژنانی شاخەوانی شاری بانە بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوی ڕۆژی جیهانی ژن دەستی پێکرد و دواتر ئامادەبووان بە خوێندنەوەی شیعر و پەخشان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن و بەرگری لە مافی ژنان ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

لەکۆتاییدا، ڕێوڕەسمەکە بە بڵاوکردنەوەی شیرینی و گوڵ لە نێو شادی و خۆشی ئامادەبووان کۆتایی هات و ئەم ژنە ئازادیخوازانە ڕۆژی جیهانی ژنیان بە هەموو ژنانی کوردستان و جیهان پیرۆزبایی وت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پاوە: عەتا حسێنی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە تووشی “مرگ مغزی”وەستانی مێشک بوو

ج مارس 8 , 2024
“عەتا حسێنی” کۆڵبەری ٣٢ ساڵەی خەڵکی شاری پاوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە تووشی “مرگ مغزی” وەستانی مێشک بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەمە ١٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، عەتا حسێنی کۆڵبەری ٣٢ ساڵەی خەڵکی گوندی «بلەبزان»ی سەر بە شاری پاوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە تووشی “مرگ مغزی” وەستانی مێشک بوو. ڕۆژی چوارشەمە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، […]

You May Like