ڕۆژی سێشەممە٦ی سەرماوەزی١٤٠٢،کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆڵبەرنیوز،کاتژمێر٧ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە،کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناسناوی ئاروین ڕەشیدی١٩ساڵ تەمەن،لەسنووری هەنگەژاڵی بانە و بەتەقەی هێزەکانی سەر سنوور برینداربوو.
شایانی باسە ئەو کۆڵبەرە بۆچارەسەری برینەکانی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەفای سەقز و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە دۆخی سڵامەتی ناجێگیر ڕاگەیندراوە.
بە پشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.
لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.