مەریوان؛ دەستبەسەرکران و مانگرتن لە خواردنی هاووڵاتییەک

ڕۆژی شەممە ١٩ جۆزەردانی ١٤٠٣ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “حەیدەر فەتاحی” لەلایەن هێزە مەدەنییەکانەوە لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزە مەدەنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی “حەیدەر فەتاحی” خەڵکی شاری مەریوان لە “سەرا نەی” و پاش پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان دەستبەسەرکرد و ڕفاندیان.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان پاش دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بۆ زیندانی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواسترایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە کۆڵبەرنیوزی ڕاگەیاند کە ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژی ڕژیم” تۆمەتبار کراوە.

هەروەها ئەم سەرچاوەیە لە مانگرتن لە خواردنی ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی تا ئێستا و ناجێگیری باری تەندروستی ناوبراو ڕاگەیاندووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

گرفت لە بێتوانایی سیستەمی سەرمایەدارییە، نەک جەماوەری بەساڵاچوو

د ژوئن 17 , 2024
بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ١٥ی ژوئێن ڕۆژی جیهانی کاری وشیاریدەرانە سەبارەت بە پرسی بەساڵاچوون بوو. لە جیهانی سەرمایەدا کە کرێکاران زوو تووشی لەکار کەوتوویی دەبن، بەپێی پێناسەی بۆرژوازی بۆ تەمەن، وەک پیر یان بەساڵاچوو لەقەڵەم دەدرێت. ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، تا ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی بەساڵاچووان لە جیهانی […]

You May Like