پیرانشار؛ڕاگوێزرانی حوسەین بورکە و سۆران مەحموودی بۆ زیندانی نەغەدە

حوسەین بورکە و سۆران مەحموودی دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار لە گرتووخانەی ئەو شآرەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران.

بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز حوسەین بورکە و سۆران مەحموودی دو هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی سۆغانلوو سەر بە پیرانشار،لە گرتووخانەی ئەو شآرەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران. بەپێێ ئەو ڕاپۆرتە ، مانگی خەرمانانی ١٤٠٢،حوسەین بورکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ئەو هاووڵاتیە ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٢ بۆ لێۆرسینەوە لە دادگای پیرانشار بانگکرا.
حوسەین بورکە لە دوای لێپرسینەوە دیسان دەستبەسەر و ڕاگوێزی زیندان کرا.
سۆران مەحموودی مانگی خەرمانانی ١٤٠٢،لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و لە کۆتایی ئەو مانگەدا لە دوایی جەلەسەکانی بازجویی لە گرتووخانەی ئەمنیەتی پیرانشارەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لەسەر ئەو تۆمەتانی ئاراستەی ئەو هاووڵآتیانە کراون هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بەردەوامی دەستگیرکردن و بێ ئاگایی لە بارودۆخی محەممەد کەدخودا

ج اکتبر 27 , 2023
محەممەد کەدخودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی، تا ئێستا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبارنیوز، محەممەد کەدخودا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵەی خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی، تا ئێستا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته محەمەد کەدخودا دوای دەستگیرکردنی لەلایەن […]

You May Like