ورمێ؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەک لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەوە

هاوڵاتیەکی ٦٠ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی ئەمنی ورمێ بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئەمنی بۆ گوندی «عەبدی بەگ» سەربە ناوچەی سۆمابرادۆستی ئەم شارە هێرشیان کرد و دەستیان بە لێکۆڵینەوە، شکاندنی دەرگای ماڵان، تێکدان و دەستبەسەرداگرتنی موڵکی بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەم گوندە کرد.

ئەوان هاوڵاتییەکی ٦٠ ساڵە بە ناسنامەی «سەید زاهید موسەوی»، کوڕی سەید ئیبراهیم و خەڵکی گوندی عەبدی بەگ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە زانیاری بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ورمێ؛ لوقمان حاجی خۆش ئازاد کرا

پ مه 23 , 2024
ڕۆژی سێشەمە ١ جۆزەردانی ١٤٠٣، لوقمان حاجی خۆش زیندانی سیاسی خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ورمێ ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پاش تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ بەسەر بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی «لوقمان حاجی خۆش» هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، ئەم زیندانیە بە دانانی بارمتە و لە ڕۆژی سێشەمە ١ […]

You May Like