جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی سێ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

محەممەد یوسفی تەمەن ١٧ ساڵ، حەمزە بەرزگەر تەمەن ١٦ ساڵ و محەمەد مەحمودی تەمەن ١٦ ساڵ، سێ منداڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوای دەربڕینی دڵخۆشی خۆیان بە شکستی تیمی حکومەتی فوتباڵی ئێران بەرامبەر بە تیمی قەتەر، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، محەممەد یوسفی، منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، حەمزە بەرزگەر تەمەن ١٦ ساڵ و محەمەد مەحمودی تەمەن ١٦ ساڵ، دوو منداڵی دیکەی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته، دەستبەسەرکردنی ئەم سێ منداڵه دوای ئەوه بووه که خۆشحاڵی خۆیان به شکستی تیمی حکومەتی فوتباڵی ئێران بەرامبەر بە قەتەر دەربڕیوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ١٥ مانگ بێ ئاگایی لە چارەنووسی "عوسمان مامە"

ش فوریه 17 , 2024
سەرەڕای ئەوەی کە ١٥ مانگ بەسەر ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی “عوسمان مامە” تێپەڕیوە، بەڵام هیچ هەواڵێک لەبارەی چارەنووسی ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی بۆکان لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، “عوسمان مامە”، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکانیان ڕفاندووە […]

You May Like