وێناکردنی دەروونناسی ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە پەرتوکی تاوان و سزای دۆستۆیڤسکی

نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی

پێشەکی

ئەم توێژینەوەیەی ئێستا ئامانجی تێگەیشتنی باشترە لە دەقی نوسراو لە جیهان ناسراوە، تاوان و سزای فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی بۆ یەکەمجار لە ١٨٦٦ بە دوانزە بەشی مانگانە لە گۆڤاری کۆنەپەرستانە ”پەیامبەری ڕووسی” بڵاوکرایەوە. ڕۆمانی دۆستۆیڤسکی هەمیشە بایەخدەرە، کاردانەوانی خوێنەری دابەش کرد، لە ڕق دەست پێدەکات تا خۆشەویستی. ڕاستی ئەوەیە کە فێری گەورەمان دەکات دەربارەی دەروونناسی خۆمان و ئەوانیتر و بە گەڕان بۆ کەسێتی مرۆڤ و مرۆڤان توانایان هەیە هەژمار بکرێت.

پێناسە بۆ دەروونناسی پێویستە؛ بەپێی پەیڤسازی کامبریج ”دەروونناسی بریتییە لە لێکۆڵینەوەی زانستی لە کاری هزری مرۆڤ و چۆن کاریگەری لەسەر ڕەفتار، یان کەسێتی مرۆڤی دیاریکراو لەسەر ڕەفتارانی”. دەقەکە کە باشتر لە دەروونناسی ڕاسکۆڵنیکۆڤ تێبگەین، بۆچی وەک هۆکارانی پشت کردەوەی ڕەفتار دەکات و ئەمە چ ڕوانینە بۆ ڕەفتاری مرۆڤ.

ژیانی دۆستۆیڤسکی

فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی (میخایلۆڤیچ) یەکێک لە باشترین نووسەرانی وێژەیی جیهانیە، بۆ یەکەمجار لە ٣٠، ٩، ١٨٢١، لە خێزانێکی چینی نێوەندی ڕووسی لە مۆسکۆ لەدایک بووە. باوکی پزیشک و ستەمکار بوو بەرامبەر خێزانی و دایکی ژنی ماڵەوە و ئارام و خواپەرست بوو، پێش شانزە ساڵەی لەدایکبوونی دۆستۆیڤسکی مرد. زۆرجار مردنی دایک پێوەندی بە جڵەوی توندی باوک وەک خێزانەکە هەیەتی.

دۆستۆیڤسکی دەستی کرد بە خۆشەویستی بۆ خوێندنەوە، بەڵام باوکی گوتی دەبێت دۆستۆیڤسکی بێتە ئەندازیاری سەربازی. لەم مەشقە سەربازییە لە سانت پترسبۆرگ باوکی کوژرا. دۆستۆیڤسکی هەرگیز باسی مردنی باوکی ناکات. هەست بە تاوانباری بەهۆی خواستی سەرکوتکراوی بۆ مردنی باوکی، کە هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی سەرئێشە کە کاریگەری لەسەر دروستکردن و نێوەڕۆکی بەرهەمهێنانی وێژەیی هەبووە. نزیکەی لە هەموو ڕۆمانانی هەیە. ئەم نەخۆشییە دەدات بە یەکێک لە کەسێتیان کە دەبێتە بابەتی دووبارە بەکارهێنراو لە ڕۆمانانی.

لە ساڵی ١٨٨٤ دۆستۆیڤسکی پێوەندی بە ڕۆشنبیرانی گەنج کرد بە سەرۆکایەتی میخائیل پێتراشێسکی، کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆی بابەتانی وێژەیی و ڕامیاری. ئەم کۆمەڵانە نایاسایی بوون و ئەندامانی ئەو کۆمەڵە دوای ساڵێک گیران و تۆمەتی ستەمیان بۆکرا. دۆستۆیڤسکی و هاوڕێکانی سزای سێدارەیان بۆکرا. نێردراوی دەوڵەتی گەیشتە ئەوێ بۆ تیمی سێدارە. ڕایگەیاند کە “تزار سزای سێدارەی گۆڕی بۆ کاری قورس لە سیبیریا”. ئەم دیمەنە تا کۆتایی ژیانی هێرشی دەکردە سەری.

لە گرتگە پەیمانی نوێی خوێندەوە، تاکە پەرتوک بوو کە هەبوو بۆ گیراوان و ڕوانگەی ڕامیاری لیبراڵ و ڕادیکاڵانی دۆستۆیڤسکی بەرامبەر کۆنەپارێزی ئایینیتر گۆڕی. ڕازیکرد کە ڕزگاری گیانی دەکرێت و بە بڕوا و ئازار دەکرێت؛ باوەڕێک بوو لە بەرهەمەکانی دواتر دەرکەوت.

لە ١٨٥٤ لە گرتگە ئازاد کرا، بەڵام لە سزاکەی ناچار بوو بۆ ماوەی ٥ ساڵی دیکە وەک سەرباز لە گارنیۆنێکی سیبیریا خزمەت بکات. دواجار لە ١٨٥٩ لە سانت پترسبۆرگ، بە حەز دەستی بە کاری وێژەیی کردەوە. دوو گۆڤاری خولی دۆزیەوە کە کورتە چیرۆکی خەیاڵی و گوتاریان بۆ نووسی. بابەتان باوەڕی نوێی دۆزراوی ئەویان بە یاسای کۆمەڵایەتی و ڕامیاری دەربڕی لە بنەمای بەهای گیانی نەریتی گەلی ڕووسیا دامەزراوە. ساڵانی دوای گەڕانەوەی لە سیبیریا بە چەندین سەختی کەسی و پیشەیی دیار بوو وەکو؛ مردنی ژن و براکەی؛ داخستنی گۆڤارانی لەلایەن دەسەڵاتداران بڵاوی دەکرد و ئالوودەیی بە قومار. دۆستۆیڤسکی دوو ڕۆمانی کاریگەری خۆی نووسی بە ناوانی تێبینی لە ژێرزەوی ١٨٦٤ و تاوان و سزا ١٨٦٦. دووەمیان وەک شاکاری دۆستۆیڤسکی دەگوترێت کە تێدا تەوەری ڕزگاری بە ئازار وێنەی گیراوە. ئەم ڕۆمانانە بۆ دانەوەی قەرزی گەورەی قومار بەرهەم هێنران.

بۆ ڕزگاری لە قەرزدەران دۆستۆیڤسکی لە ١٨٦٧ لەگەڵ هاوسەری دووەمی بەرەو ئەوروپا ڕایکرد. ساڵانی دەرەوەی وڵات بەرهەمدار بوون. ڕۆمان لە دوای ڕۆمانی تەواو کرد، لە گەمژە ١٨٦٩ دەستی پێکرد و دواتر ڕۆمانی ڕامیاری خاوەنێتی ١٨٧١-١٨٧٢ تێدا کۆنەپارێزی دەربڕی کە بیرکردنەوەی ڕامیاری پاش ئەزموونی سیبیریا و کاردانەوەی بەرامبەر سۆسیالیزمی شۆڕشگێڕ و پووچگەرایی (نیهیلیزم) دیاریکرا هێزێکی تایبەتە لە ڕووسیا، ئەندامانی باوەڕی ئایینی و ڕەوشتیان نییە، ژیان بێواتا دەزانێت کە دۆستۆیڤسکی لە ١٨٧١ گەڕاوە بۆ ڕووسیا کە کۆتا بەرهەمی وێژەییە کە برایانی کارامازۆڤ ١٨٨٠ بووە، کارەساتی خێزانیە و یەکێک لە ڕۆمانی کاریگەری وێژەیی جیهانیە پاش چەند مانگ لە تەواوکردنی دوا ڕۆمان لە ماڵەکەی لە سانت پترسبۆرگ کۆچی دوایی کرد، نووسی ”مرۆڤێک ژیانی خۆشدەویست، تەنانەت ئەو شوێنی تەڕ و تاریکی دەناسی”.

بەرهەمی وێژەیی

لە ١٨٦٦ یەکەم شاکاری خۆی بەناوی تاوان و سزا و دواتر لەو ساڵەدا بەناوی قومارچی بڵاوکردەوە لە بنەمای ئەزموونی لە مێزی ڕۆلێت بوو. دۆستۆیڤسکی لە ١٨٦٨ گەمژەی بڵاوکردەوە و لە ١٨٧١ گەڕاوە بۆ سانت پترسبۆرگ بۆ بڵاوکردنی شەیتانەکان. ١٨٧٣ دەستی بە یاداشتنامەی نووسەرێک کرد، کە تێدا ڕوانینی خۆی نووسی و لەگەڵ خەڵکی ڕووسیا گفتوگۆی کرد. گەنجێکی لاو تێدا باسی تەوەری دووانە کردبوو، لە ١٨٧٥ بڵاوکرا و لە ١٨٨٠ پەرتوکی برایانی کارامازۆڤی تەواو کرد.

دەروونناسی لە تاوان و سزا

فرۆید لە ڕاسپێر بۆ ستیفان زڤیگ دەڵێت، ”دۆستۆیڤسکی بەبێ شیکاری دەروونی تێناگات. پێویستی پێی نییە، چونکە خۆی لە هەموو کەسێتی و ڕستەیەک وێنا دەکات”. بەکارهێنانی دوو هێندە لەلایەن دۆستۆیڤسکی باڵکێشە و یەکێکە لە هۆکارانی کە زۆرجار وەک یەکێک لە ڕۆماننووسانی نوێگەرە. کۆبوونەوەی دووانەیی لە نەریت پێوەند بە مردنی خۆت و بە گوێرەی فرۆید بوو، یەکێک بوو لە ئاشکرای ئەو هەستە ترسناکە کە زیاتر لە چیرۆکی سەروو سروشت، چیرۆکی جنۆکە و ژانری گۆتیکی ماڵەوە و دەرەوە دەردەکەوێت. ئەم جۆرە کەسێتیە کە دوو کەسایەتیان هەبووە لە زۆرێکی چیرۆک و ئەفسانەی کۆنان گوتراون بەڵام زۆرتر پێوەندن بە سەروو سروشتی نەک بنەچەی دەروونی وەک لە دۆستۆیڤسکی. ئەو کەسێتیەی کە زۆرجار لە سۆزداری و دەروونی تێکدەچن، هاندەر و کاریگەر بوون. ئەمڕۆش تاوان و سزا لە وانانی دەروونناسی بەکاردێت بۆ وێنایی نهێنی کەسایەتی دابەشبوو. لە ڕۆمانەکە دۆستۆیڤسکی پێشنیار دەکات کە پێوەندی لە نێوان کێشەی سۆزداری و نەخۆشی دەروونی هەیە. بە ئاسانی پێوەندە بە گرژێتی سەرئێشەی زۆرێک لە دەروونناسان بە تایبەت فرۆید پێوەندیان بە هەستانی کرد بۆ مردنی باوکی.

لە ڕۆمانی تاوان و سزا ڕاسکالینۆڤ، کەسایەتی سەرەکی خۆی بە بیرۆکەی ئەوە دەبەستێت کە ڕۆشنبیری سروشتییە بۆ پاساوی ئەو کوشتنەی دەیکات، ئەمە بیرۆکەی باو بوو لە ئەوروپا لە هزری نیچە لەبارەی مرۆڤی باڵا یەکدەگرێت. ئازادی دەدات بە خوێنەران لە نێوان بیرۆکانی ڕاسکۆڵنیکۆڤ و تاوانە قورسانەی دەکات، یەکێکیان هەڵبژێرن. نووسەر یاری بە دەروونناسی و هزری خوێنەر دەکات. ڕێگەی ترە بۆ ڕاکێشانی خوێنەر بۆ دەروونی مرۆڤ، بەتایبەتی خوێنەران خاوەنی بیرۆکەی تاریکن؛ بوێری خوێنەری ڕۆشنبیری مەبەستدار دەکات کە بیرکردنەوە و خەیاڵی سەرکوتکراوان کە هەیانبووبێت لەبارەی تاوانێک لەناکاو دەوڵەمەند بن.

یاری بە هەستی ڕەوشتیان دەکات و هەستێکی پێشتر نەناسراویان تێدا ئاشکرا دەکات و لەبەر ئەوەیە کە وێنەی هەڵە و سەختی مرۆڤ پیشان دەدات. لە زۆرێکی ڕۆمانانی مرۆڤ دەبینێت تاوانێک ڕوودەدات، خودی تاوانەکە مەبەستی چیرۆکەکە نییە. دۆستۆیڤسکی ئەو بیرۆکەیە نیشان دەدات کە کێشەی دەروونی تاوانەکە گرنگترە لە خودی تاوانەکە، لە پەرتوکی تاوان و سزا هەیە.

چیرۆکێکی لێکۆڵین چونکە پاڵەوانی ڕۆمانەکە ڕاسکالینۆڤ لە بنەڕەت خۆی ناچار دەکات دان بەو تاوانەدا بنێت کە کردووێتی.

فرێدریش نیچە دەیگوت دۆستۆیڤسکی تاکە دەروونناسە کە شتێکم هەیە لێی فێر بم. هزری مرۆڤی باڵای دۆستۆیڤسکی لە ڕاسکۆڵنیکۆڤ نیشان دراوە و پێشبینی ئەو بیرۆکانە دەکات کە فەیلەسوفی ئەڵمانی فرێدریش نیچە پەرەیداوە کە ڕادەگەیەنێت کە مرۆڤی باڵا خەیاڵە، بەڵام ڕەوشتی مەسیحی ئەفلاتونییە وەک ئەوەی سەرمایەداری ڕۆژئاوا بۆی ماوە لە ڕێگەی وەستاوە. دۆستۆیڤسکی بیرۆکەی مرۆڤی باڵا وەک لاوازی مرۆڤە ئەگەر جڵەو نەکرێت هۆکاری مردنی کۆمەڵایەتی و لەناوچوونە.

لە تاوان و سزا دەروونی مرۆڤ ناوەندی چیرۆکە، ناونیشانی ڕۆمانەکە تاوان و سزایە، بەڵام دۆستۆیڤسکی گرنگی بەم بابەتە نادات جگە لە گەڕان بەدوای دەروونناسی تاوانبار. جیهانی ناوەوەی ڕاسکۆڵنیکۆڤ بە گومان و پێشبینی دووەم و ترس و بێهیوایی دڵی چیرۆکە. ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە گوتارەکەی کە بڵاوکراوە لەبارەی تاوان و لە کردەوانی خۆی بەشدار بووە لە دیاریکردنی حاڵەتی دەروونی کە کاریگەری لە تاوانبار هەیە.

کەسایەتی ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە شیکاری کەسایەتی فرۆید شرۆڤەیە، فرۆید منی باڵا وەک بەڕێوەبەری توند پێناسە دەکات کە “کەمێک خۆی کێشە دەکات لەبارەی ئاسوودەیی من”. ئامادەیی نەخوازراوە بۆ کەسانی ئاسایی و ناخۆشترە بۆ کەسێکی دەمارگیری وەک ڕاسکۆڵنیکۆڤ کە هۆشیاری زۆری هۆکاری بە توندیتر ئەزموونی منی باڵای خۆی بکات. ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەیەوێت لە چاوی بێوچانی منی باڵا ڕزگاری بێت. پۆلی نائاسایی مرۆڤ، ڕاسکۆڵنیکۆڤ زۆر سەرسامە، لەلایەن پیاوانی وەک سۆلۆن، ماهۆمێت و ناپلیۆن نوێنەرێتی دەکرێت، لەوانەیە هەموویان بەهۆی منی باڵا خۆیان نەگۆڕاون. ئەم پیاوانە، ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەڵێت، “هەموویان تاوانباری ئاسایی بوون، بە دانانی یاسای نوێ، سەرپێچی یاسای کۆنیان کرد و لە خوێنڕشتن کورت نەبوون، ئەگەر ئەو خوێنڕشتنە سوودی بۆ دۆزی ئەوان هەبێت”.

پۆرفیری گرنگی بە گۆشەی دەروونی ڕۆمانەکە دەدات. تێدەگات کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ بکوژە و چەندین گوتار دەڵێت تێیدا وردەکاری کاری مێشکی ڕاسکۆڵنیکۆڤ پاش کوشتن دەخاتە ڕوو وەک؛

بۆ کوێ دەیتوانی ڕابکات، لە یاسایی سروشت ناتوانێت لە من ڕزگاری بێت ئەگەر شوێنی هەبووایە بۆی بچێت. دەست دەکات بە هێلکەدان، ئاڵۆزی بە دەوری خۆی دەبەستێت، تا مردن خۆی نیگەران دەکات! ئەگەر تەنیا ماوەی زۆری بدەمێ و ئەو بەردەوام بە دەوری من دەسوڕێت، نزیکتر دەبێت و دەکەوێت! ئەو ڕاستەوخۆ دەفڕێتە ناو دەمم و منیش قوتی دەدەم، زۆر پێکەنینی دەبێت، هێ-هێ-هێ!.

پۆرفیری تێدەگات کە تاوانبار دەبێت بەپێویستی ئەشکەنجەی دەروونی ئەزموون بکات، دڵنیایە کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە کۆتایی دەڵێت یان شێت دەبێت. شێوازی یاری پۆرفیری لەگەڵ ڕاسکۆڵنیکۆڤ ئەو هەستە بەهێز دەکات کە دەرئەنجامی ڕۆمانەکە بەهۆی سروشتی دەروونی مرۆڤ پێویستە.

پوختەی ڕۆمان

خوێندکاری هەژار ڕۆدیۆن ڕاسکۆڵنیکۆڤ پیاوێکی بێهیوا و پێیوایە کە ئەو بە نائاسایی ناوازەیە. ئەمەش مافی دەداتێ کە بیر بکات کە دەتوانێت یاسا بشکێنێت ئەگەر خۆی هەڵیبژێرێت. ئەو وێرانەی جەستەیی و سۆزدارییە؛ لە کاری شتەکان دەترسێت کاتێک دەیەوێت بوێری خۆی ئەزموون بکات. کاتێک ڕۆمانەکە بۆ یەکەمجار دەست پێدەکات ڕاسکۆڵنیکۆڤی هەژار سەردانی گرێبەستکاری کۆن دەکات.

پاش سەردان هەست بە نائاسوودەیی دەکات، بۆیە لەلای خواردنەوەگە دەوەستێت خواردنەوە بخواتەوە. لە خواردنەوەگە بیرۆکەی تاوانی تەواوی بۆ دێت، کە گرێبەستکاری کۆن دەکوژێت. لەگەڵ پیاوێکی پیری سەرخۆش بەناوی مارمێلادۆڤ کۆدەبێتەوە کە پێی دەڵێت چۆن کچەکەی سۆنیا بۆتە لەشفرۆش کە خێزانەکەی بژێنێت. ڕاسکۆڵنیکۆڤ بە پێ مارمێلادۆڤ دەباتە ماڵەوە و لەوێدا دۆخی سەختی خێزانەکە دەبینێت و پارەیان پێدەدات.

ڕۆژی دواتر ڕاسپێر لە دایکی وەردەگرێت کە دەڵێت دونیای خوشکی هاوژینگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند دەکات بەناوی لوزین. ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەزانێت کە دونیا هاوژینگیری لەگەڵ ئەم پیاوە دەکات لە پارە هاوکاری بدات. بۆیە بڕیار دەدات ئەو گرێبەستکارە کۆنە بکوژێت. کوشتنی دوو شت بە ئەنجام دەگات: ئەو پارەیەی کە پێویستی دەبەخشێت و دەسەلمێنێت کە ئەو مرۆڤی باڵایە؛ لە هەمووان گەورەتر و لە سەرووی یاسا. ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە سەرەتای ڕۆمان دەست بەو بیرۆکەیە دەگرێت کە هەندێک کەس تایبەتن و شایەنی ژیانن و هەندێکی تر نا. ئەم کەسە تایبەتانەی کە خۆی ڕازیان دەکات تاوان ئەنجام بدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجی تایبەت، کە هاوسەنگین بۆ چاکەی مرۆڤایەتی، ئەو هاوکاری سۆنیا دەدات هەروەها خێزانەکەی خۆی و ئامانجەکانی خۆپەرست نین.

دوای تاوان ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە نێوان ڕوونی و ناڕوونی دەگۆڕێت وەک ”ئایا من پیرەژنەکەم کوشت؟ خۆمم کوشت نەک ئەو؛ جارێک بۆ هەمیشە خۆمم چەقاند، بۆ هەمیشە”. شێتانە مامەڵە دەکات و پۆرفیری پترۆڤیچ، سەرنجی ئەفسەری پۆلیس ڕادەکێشێت و یەک بەڵگەی فیزیکی نییە. دوای تاوانەکە، خوێنەران دیوەکەی تری کەسایەتی ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەناسن کە هاوسۆزی و هاوکاریدەرە، بەکارهێنانی دووانەیی لەلایەن دۆستۆیڤسکی ڕوودەدات، لەم حاڵەتە دووانەیی لەناو ڕاسکۆڵنیکۆڤ هەیە لە یەک کاتدا وەک دوو کەسایەتی وایە. ڕاسکۆڵنیکۆڤ پارەی خێزانەکەی مارمێلادۆڤ و پارەی پرسەی مارمێلادۆڤ پێشکەش دەکات. عاشقی کچەکەی مارمێلادۆڤ، سۆنیایە.

بۆ ئاڵۆزی کێشەکانی ڕاسکۆڵنیکۆڤ، دایکی و خوشکی لە هەمان ڕۆژی مردنی مارمێلادۆڤ دەچنە سانت پترسبۆرگ. لەوێدان بۆ ئامادەیی ئاهەنگی هاوژینگیری. سڤیدریگایلۆڤ، خاوەنکاری پێشووی دونیا، لە ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەردەکەوێت. سڤیدریگایلۆڤ چەند جارێک هەوڵی ڕاکێشانی دونیای داوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. ڕاسکۆڵنیکۆڤ هەست بە ئازار دەکات بەڵام ئاواتی مانەوە لە ژیان دێڵێت.

لەبەر ئەوەی سۆنیا زۆر لێخۆشبووە و تاوانبارە بە کردەوەی بێ ڕەوشتی، ئەمە هەڵوێستە کۆنەپەرستانەی دۆستۆیڤسکی بەرامبەر بە ڕووتچێتی نیشان دەدات ئەو بە کردەوەی تاوانکاری دەزانێت نەک نیشاندانی قوربانی، بڕیار دەدات ئەو تاکە کەسە کە دەتوانێت نهێنییەکانی پێ بڵێت. ناتوانێت لە پۆرفیری ڕزگاری بێت، چونکە دەزانێت ئێستا لێکۆڵەر گومانی لێدەکات. هەردوو سۆنیا و پۆرفیری باسی لەدایکبوونەوەی گیانی لەگەڵ دەکەن و دەیانەوێت خۆی ڕادەستی پۆلیس بکات، ئەویش بەرەنگاری هەردووکیان دەبێتەوە. بەڵام تەندروست نییە چونکە سڤیدریگایلۆڤ گوێی لە دانپێدانانی بووە بۆ سۆنیا. ڕاسکۆڵنیکۆڤ ترسی هەیە ئەم زانیارییە نوێیەی سڤیدریگایلۆڤ بەدەستی هێناوە بۆ ڕەشبگیری دونیا بۆ پێوەندی جەستەیی بەکاربێت. سڤیدریگایلۆڤ ڕۆژی پاش خۆی دەکوژێت، خەونی هەیە دەستدرێژی دەکاتە سەر کچی گەنج و بەرگەی بیرکردنەوە ناگرێت.

ڕاسکۆڵنیکۆڤ بڕیار دەدات دەیەوێت بژی و دەچێتە لای سۆنیا سوودی وەربگرێت و خۆی بدات بە پۆلیس. سزای هەشت ساڵ لە سیبیریا هەیە. سەرەتا خۆزلزان و خۆپەرستی تا تێدەگات کە هزری مرۆڤی باڵای لە دۆخی نوێی ناتوانێت بەردەوام بێت. تێدەگات کە سۆنیای خۆشدەوێت هەرچەندە لە داهاتوو چەندین سەختی دەبێت چونکە تێدەگات کە بە نۆرە خۆشی دەوێت.

کەسایەتی سەرەکییان

ڕۆدیۆن ڕۆمانۆڤیچ ڕاسکۆڵنیکۆڤ

ڕاسکۆڵنیکۆڤا وەک تاوانبارێک کە دەبێ بە توندی سزای تاوانەکەی بدرێت، وەک گەنجێکی ئەشکەنجەدراو لە هەوڵی تێگەیشتن لە خۆی هەڵەیەکی ترسناک دەکات. دۆستیۆڤێسکی هەوڵ دەدات کەسایەتی دابەشبووی ڕاسکۆڵنیکۆڤ پیشانی خوێنەران بدات. تاوانێکی ترسناک و ناشرین دەکات خۆی بسەلمێنێت و ئەم کوڕە هەیە لە گەمژەیی و پێویستی بە پارە هەڵە دەکات. دۆستۆیڤسکی لە کەسایەتی دابەشبووی ڕاسکۆڵنیکۆڤ توانی یاری بە دەروونناسی خوێنەر بکات، مردنی ڕوون لە نێوان چاکە و خراپە نیشان دەدرێت. شمێمان ڕاسکۆڵنیکۆڤ وەک ڕێڕەو لە قووڵایی یەکێک لە باڵکێشترین دەروونان  تا ئێستا دروست بووە.

سۆفیا سێمیۆنۆڤنا مارمێلادۆڤا، سۆنیا

سۆنیا ئەو کەسەیە کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە لێواری خۆکوشتن دێنێت و ڕێگەی ڕزگاری نیشان دەدات. هەروەها کەسایەتی دووانەیە؛ ئەو لەلایەن دۆستۆیڤسکی کۆنەپارێز وەک هاوبەشی لە مادۆنا و ژنی قوربانی وێنا دەکرێت، کە ڕەوایەتی ئەم پۆلە ژنکوژانە پەسەند دەکات، ژنێک کە گیانی پاکە هەرچەندە جەستەی پیس بووە. سەیر نییە کە دۆستۆیڤسکی بە دەگمەن لەلایەن فێمینیستان نێودار بووە، چونکە کەسایەتی ژنانی زیاتر مەشقن لەم جۆرە خەیاڵی پیاوانە، لە کۆتایی کاریان نییە بۆ ئاڵنگاری نەریت و ڕێکەوتنی پیاوسالاری هەرچەندە پۆلی تایبەتان ئاڵۆز دەکەن. سەیر لەوێدایە، لەوانەیە سۆنیا دەست لە کاری وەک ڕووتچێتی نەدابێت هەرچەندە دەزانێت ژیان لەسەر شەقامان تەنیا سێ ئەنجامی ئەگەری هەیە؛ خۆکوشتن، شێتی یان گەندەڵی. ئەو پێیوایە لاوازە کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ پێیوایە توانای هەیە نهێنیانی پێ بڵێت؛ بەڵام باوەڕ بە خودا هەیە و بەهۆیەوە بەها و ئایدیۆلۆژیای نەریتی ڕووسیای دەوڵەتی پەسەند دەکات کە توانای هاوکاری هەیە. ئەو لە باشترین دۆخە لە دابەشی ناو کەسایەتی ئەو تێبگات، چونکە پێوەندی نزیک بە هەردوو لایەن هەیە. دۆستۆیڤسکی گرنگی باوەڕی سۆنیا دەدات بە هێزی ئازار بۆ هاوکاری، کە بنەمای سەرەکی ئایینی مەسیحیە و بە تایبەتی بەهێزە لە نەریتانی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا. ئەو کچە بڕوای بە خودا هەیە و متمانەی هەیە کە ئەو پاداشتی نەهامەتیانی دەدات. خوێنەران بە دوو شێوە سۆنی دەزانن، هەندێک ”بەزۆری پیاوانی دووبارەیی” بە بێکێشەی دەزانن، هەرچەندە سەختترین شوێن و خراپترین دۆخانی بینیوە کە هێشتا ئەرێنیە.

پۆرفیری پێترۆڤیچ

پۆرفیری نوێنەرێتی دەسەڵاتی دەوڵەت، یان یاسا دەکات، لە شوێنکەوتەی ڕاسکۆڵنیکۆڤ. ڕێگەی بۆ دۆزینەوەی بکوژ لە جۆری خەیاڵی سەدەی نۆزدەم وەرگیراوە وەک چیرۆکی ناسراوانی ئارسەر کۆنان دۆیل کە شێرلۆک هۆڵمزی تێدایە لەوێ لێکۆڵەر توانای چارەی تاوانانی سەختی هەیە بە لێبڕینی هزرانی، نەک لێکۆڵینی جەستەیی. دۆستیۆڤێسکی سەرنجی لەسەر لێهاتوویی پۆرفیریس وەک لێکۆڵین نییە، بەڵکو ئەو بیرمەندی پێچەوانەی ڕاسکۆڵنیکۆڤە. هەردووکیان پیاوی درەوشاوە و خۆپەسەند و بیرۆکەی جیاوازیان هەیە لەبارەی چی گرنگە لە ژیان.

پۆرفیری تاکە کەسایەتیە کە هاوتای ڕۆشنبیری ڕاسکۆڵنیکۆڤە و تاکە کەسە لە پاڵنەرانی ئاڵۆزی تاوانەکەی تێدەگات. ئەو دەنگی گاڵتەیی پۆرفیری لەگەڵ ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەکاری دێنێت، زۆرجار خوێنەران ئەو بەزلزانینە بیردەخات کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەکاریدێنێت.

ڕوانگەی ژیاننامەیی دەروونی شاکار

تاوان و سزای دۆستۆیڤسکی ژیاننامەییە بەڵام کەمتر. ئەزموونی گرتگەی دۆستۆیڤسکی هۆکاری وروژانی ئارەزووی ئەو بۆ دۆزی تاوان. وای لێکرد کە سەرسام بێت لە سوودی سزا. ئەو پێیوابوو بۆ ئەوەی سزاکە کار بکات، دەبێت وا لە تاوانبار بکات تاوانباری خۆی پەسەند بکات. ئەمە بیرۆکەی ناوی ڕۆمانە لە ئەزموونی خۆی لە سیبیریا دەرکراوە کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە کۆتایی ڕۆمان ئەزموونی دەکات.

دۆستۆیڤسکی لە خوێندنگەی ئەندازیاری ژیانێکی سەختی هەبووە، هۆکارەکەی زیاتر حەزی لە وێژەیی بووە نەک زانست، هۆکارێکە کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ خوێندکاری یاسا بێت و حەزی لێ نەبێت، بەڵام کۆتا بابەت دەنووسێت کە بڵاودەکرێن و ڕەنگدانەوەی خۆشەویستی بۆ نووسینە. هەژارییەکی باوەڕنەکراو لە ژیانی خوێندکاری هەبوو. زۆرجار برسی دەبوو، هەموو شتێکی لەبارەی گرێبەستکاران دەزانی وەک تاکە سەرچاوەی پارەی پیاوە هەژار. سەردانی خواردنەوەگەی دەکرد و بەشە پیسی ژیانی شارەکە بینی، ”ئەو پیاوە سەرخۆشانەی کە بەردەوام چاویان پێی دەکەوت، ڕۆژی کار بوو، بەڵام سەختی یاخیبووی وێنەکە تەواو دەکرد”. پترسبۆرگ خۆشەویستەکەی دۆستۆیڤسکی ناوەندی ژیانی و ڕۆمانانی بوو.

لە تاوان و سزا ژینگە هێندە زیندوو گوتراوە کە خوێنەر خەریکە هەستی پێبکات و بیبینێت و لەبەرئەوەی نووسەر خۆی دەیانناسی و بێهەوای و جەنجاڵی و گچکە و داسەپاو و خشت و تۆز لەبارەوە هەیە و بۆنی تایبەتی پترسبۆرگ، ئەوەندە ئاشنایە بۆ ئەوانەی ناتوانن لە هاوین لە شارەکە دەربچن”.

ئەو گرژبوونی سەرئێشەیەی کە دۆستۆیڤسکی تووشی بوو، بابەتێکی دووبارە بەکارێنراوە لە ڕۆمانانی. گرژبوونانی دۆستۆیڤسکی کە فرۆید دەڵێت؛ ”هەستێکی کورت و بە توندی بەرز و پێشبینیکەر، نەمانی هۆشیاری، ئازار، خەمۆکی ماوەدرێژ لەگەڵ هەستی ناڕوون بە تاوانباری بۆ ماوەی سێ بۆ هەشت ڕۆژ”. تاوان و سزا جیاواز نییە لە بەرهەمانی دیکەی، سروشتی گرتنی ئەو وێنەیە. کاتێک ڕاسکۆڵنیکۆڤ تاوانەکەی کرد و لە هەستی تاوانباری کەوتووە ئەوا بە حاڵەتی وەکو سەرئێشە تێدەپەڕێت. چەند ڕۆژێک لەسەر جێگەی کەوتوە و هەستێکی ڕاستی و ئاگای دەوروبەری نییە.

نامۆیی

ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە دەوروبەری نامۆیە، بە تەنیا لە ژوورەکەی دەژی، زۆر خۆپەسەندە، ڕقی لە سەختی مرۆڤە و حەزی لە لاوازی مرۆڤ نییە. پارە ڕاسکۆڵنیکۆڤ گۆشەگیر دەکات؛ نەبوونی پارەیە کە ناچاری دەکات لە زانکۆ بۆستێت. نەبوونی پارە لە خواردنەوەگە دووری دەخات. لە سەرەتای ڕۆمان، ڕاسکۆڵنیکۆڤ باسی گۆشەگیری خۆی دەکات، “ئەو ئەوەندە لە خۆی هەڵمژیبوو، لە هاوڕێیانی دابڕاوە کە ترسی هەبوو لە هەڤپەیڤین، نەک تەنیا خاوەن ماڵی، بەڵکو هەر کەسێک بەهیچ شێوە”.

شانازی، ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە کۆمەڵگە جیا دەکات. خۆی لە هەموو مرۆڤانی تر باڵاتر دەبینێت و ناتوانێت پێوەندی بە کەس هەبێت، لەگەڵ سۆنیا، ڕووتچی کە تاوانی تێدا ماوە.

تاوانباری

دۆستۆیڤسکی بە دانانی لە دۆخی توند لە مرۆڤ دەکۆڵێت و درک بە تاوانباری یەکەم هەنگاوە بۆ ڕزگاری لە پاڵەوانانی دۆستۆیڤسکی؛ ڕاسکۆڵنیکۆڤ جیاوازی نییە لەوان. لە دەروونی، هۆشیاری تاوانباری زۆرجار بۆ تاوانێک دەگەڕێت، وەکو بیەوێت خۆی لە هەستی سەختی کوشندە ڕزگار بکات و بچێتە ناو فشاری توندی لاوازی لاسروشت کە کێشەی تاوانباریە. ڕاسکۆڵنیکۆڤ هەوڵ دەدات بیرۆکەکەی بسەلمێنێت کە دوو جۆر مرۆڤ هەیە؛ هەندێکیان لەوانی تر باڵاترن. ڕاسکۆڵنیکۆڤ پێیوایە ئەو باڵادەستە، بۆ ئەم باڵادەستییە نیشان بدات دەبێت تاوانی تەواو ئەنجام بدات. کاتێک تاوانەکە ئەنجام دەدات هەستی تاوانباری دەست دەکات بە یاری لەگەڵی. دۆستۆیڤسکی بە پیشەیی نیشان دەدات کە چۆن تاوانباری دەتوانێت هۆکاری نەخۆشی دەروونی، ”بیرێکی سەیر هاتە هزری؛ ڕەنگە هەموو پۆشاکانی بە خوێن داپۆشرابێت، ڕەنگە پەڵە لە هەموو لایەک هەبووبێت و بە سادەیی نەیبینیوە، هەستی پێنەکردبێت، چونکە هۆکارانی شکستی دەهێنا، پارچە پارچە دەبوو و مێشکی تاریک بوو”.

خەونی لێدانی ئەسپ تا مردن کاریگەری لەسەر ڕاسکۆڵنیکۆڤ هەیە، دۆستۆیڤسکی چەمکی تاوانباری لە ئەنجامی کوشتنەکەی دەناسێنێت. جۆری مردنی ئەسپەکە یان چۆنێتی ئازاردانی، ڕاسکۆڵنیکۆڤ بیردەخات کە چۆن گرێبەستکارەکەی کوشتووە.

ئەنجام

ڕۆمانێک بەو چڕییە زۆر و زانینە فراوانە بۆ ناو هزری مرۆڤ، زۆر نائاساییە بۆ نەخوێنرێت و دووبارە نەخوێنرێت، ڕاستە کە دۆستۆیڤسکی تەنیا لە ڕێگەی دەروونناسی فرۆیدی ناتوانێت لێکۆڵینی لێ بکرێت، چونکە وێنای ئاڵۆز و فرەلایەنی دەروونناسی پێشکەش دەکات. کارەکانی ئەو دەردەخەن کە تاکان ناتوانێت لە شیکاری سادە کورت بکرێت. دوا وشە بۆ دۆستۆیڤسکی کە کۆتایی پێبێنێت، ”بەگشتی پاڵنەرانی کردەوانی مرۆڤ بە بێ سنوور ئاڵۆزتر و جیاوازترن کە ئێمە شیاو بین دواتر شرۆڤە بکەین و بە دەگمەن دەتوانێت بە دڵنیایی پێناسە بکرێن”.

سەرچاوە؛

Descarte, Rene. Descartes’ Meditations. web. Red. Charles S. Taylor David B. Manley. den 18 jul 2013.

Fari, Franc. ”Epilepsy and literary creativness:Fyodor Dostoevsky.” Friulian Journal of sience 2003

freud, Sigmund. The uncanny. Penguin Adult, 2003.

doetoevskys-novel-crime-punishment-is-a-powerful-exploration-of-the-complexities-of-thehuman-mind-75867. u.d. den 10 mar 2014.

Hunter, Helen Elizabeth. THE SINS OF THE SONS: A COMPARATIVE ANALYSIS OF GUILT, ATONEMENT AND REDEMPTION. 2010.

Morris, Virginia B. Fyodor Dostoevsky’s Crime and PUnishment. New york: World Library, Inc, 1993.

Nietzche, Fredrich. The Gay science. Cambridge: cambridge university press, 2001.

Roberts, James L. Dostoevsky’s crime and punishment. chicago: IDG Books Worldwide, Inc., 2001.

schmemann, serge. http://www.nytimes.com/1986/04/03/world/with-raskolnikov-retracing-730-

heinous-steps.html. den 3 apr 1986. den 20 december 2013.

Thombson, kevin. http://www.psychalive.org/2010/02/review-a-psychological-look-at-crimeand-punishment/. feb 2010. Den 20 dec 2013.

weebly.com. u.d. den 20 feb 2014 <http://gregorissoawesome.weebly.com/analysis-of-majorcharacters.html>

رومان میرەکی

Next Post

ڕۆمانی ڕیالیستیک لە سەردەمی ڤیکتۆریا

ش ژانویه 1 , 2022
نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی مێژووی ڕۆمانانی ڕیالیستیکی ڤیکتۆریا ڕۆمانی ڕیالیستیک و پێکهاتنی ڕۆمانی ڕاستینە جیاواز بوو لەگەڵ وێژەیی پێشووتر بینراوە. باوترین جۆری وێژە هەمیشە شیعر بووە. ڕۆمانی ڕاستینە ئەوەی گۆڕی. ئەم جۆرەی وێژە لە ڕێگەیانی میدیاگەری سوود وەرگرێت بۆ وێژە بە ڕاستیان و چەشنانی کۆنەپارێزی گشتی سروشتی مرۆڤ بێتە شتێکی نزیکتر […]

You May Like