سنە؛ ئازادی زانا مێنبەری بە دانانی بارمتە

“زانا مێنبەری” خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی١٤٠٢، “زانا مێنبەری” هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی لە زیندانی ئەوشارە ئازاد کرا.
“زانا مێنبەری”، ١ی ڕەشەممەی١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە سنە دەستبەسەر و ڕاگوێزی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و دوای ماوەیەک بۆ زیندانی ئەو شارە گواسترایەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ دۆسیەکەی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نیە.

“زانا مێنبەری”، خوشکەزای پەیمان مێنبەری لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینایە، کە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری١٤٠٢، بەتەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە سنە گیانی بەختکرد.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە: برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

س مارس 5 , 2024
ئێوارەی دووشەمە ١٤ ڕەشەمەی ١٤٠٢, هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژێم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە،تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژێم لە بانە دوو کۆڵبەر برینداربوون کە ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی «فەخرەدین یوسفی» بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە و […]

You May Like